هەواڵ
پشووی جەژن راگەیەندرا

ئەنجومەنی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به درێژایی هه‌فته‌ی داهاتوو بكاته پشوو له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه، هاوکات تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاری نەداوە لەبارەی پشووی جەژن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە درێژایی هەفتەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی.
هاوکات بڕیارەکە تەنها بۆ عێراقە و تاکو ئێستا حکومەتى هەرێم بڕیارى لەبارەى پشووەکانى پەیوەست بە جەژنی رەمەزان نەداوە.
Facebook Comments Box



