جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگهەواڵ
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس کوژرا

لە دەرئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، عەبدوللەتیف قانوع، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس کوژرا.
ئیسرائیل دوای 57 ڕۆژ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە، ئەمەش بووە پوچەڵکردنەوەی ئاگربەستە دوو مانگیەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، لەگەڵ دەتستپێکردنەوەی هێرشەکە زۆرێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس کوژران.
” میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بڵاویانکردەوە، عەبدوللەتیف قانوع، وتەبێژی بزووتنەوەکە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە باکووری غەززە کوژراوە”.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەی کوژراوانی شەڕی غەززە 50 هەزار کەسی تێپەڕاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا 830 کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
Facebook Comments Box