هەواڵ

لە فەرمانگە حکوومەتییەکانی بەغدا، بەرتیل و پارە وەرگرتن لە هاووڵاتیان بووەتە دیاردە

لە فەرمانگە حکوومەتییەکانی بەغدا، بەرتیل و پارە وەرگرتن لە هاووڵاتیان بووەتە دیاردە، چیرۆکی خێزانێک کە ماوەی 15 ساڵە سەرقاڵی مامەڵەیەکی تەواونەکراون. 

زەینەب فەوزی، ڕایگەیاند “من ماوەی 15 ساڵە دەستم کردووە بە مامەڵەی زیندانی سیاسیی و بۆ هەموو فەرمانگە حکوومەتییەکانی بەغدا ڕۆیشتووم و لەدەرگای هەموو کەسێکم داوە و دەنگی خۆم گەیاندۆتە هەموو کەسێک لە بەغدا، بەڵام کەس نییە وەڵامی داواکارییەکەم بداتەوە.”

زەینەب، دوو برای لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە دراون و برایەکی دیکەشی بەر تەقینەوە کەوتووە و گیانی سپاردووە، لەماوەی 15 ساڵدا تەواوی فەرمانگە حکوومەتییەکانی بەغدای بینیووە، زیاتر لە 25 ملیۆن دیناری بۆ تەنیا مامەڵەیەک خەرج کردووە، تەنانەت لەهەندێک فەرمانگە بەناوی تەواوکردنی مامەڵەی زیندانی سیاسیی پارەشیان لێ وەرگرتووە. 

عامر فەوزی، برای زەینەب دەڵێت: خێزانەکەی ئێمە بۆ ماوەی 33 ساڵ ئاوارەی ئێران بووین و خاوەنی سێ شەهیدین، دووانیان لەسێدارە دراون و دانەیەکی دیکەشیان بەکردەوەی تیرۆرستی شەهیدبووە، ئازار و ناڕەحەتی زۆرمان بینیووە و ئێستا فەرمانگەی زیندانیانی سیاسیی وەڵاممان ناداتەوە.” 

بۆ بەدواداچوونی کەیسی ئەم خاتوونە، چووینە دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق، بەڵام ئامادەنەبوون لەسەر ئەم پرسە هیچ لێدوانێک بدەن و بێدەنگیان هەڵبژارد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button