هەواڵ

موسڵ رێگایەکی نوێ بەکار دەهێنێت بۆ کوشتنی سەگە بێلانەکان

هەڵمەتێک بۆ لەنێوبردنی سەگی بەرەڵڵا لە شاری موسڵ دەستپێدەکات. بەرپرسێکی ئەو پارێزگایە دەڵێت، سەگەکان ژەهرخوارد دەکرێن.

رەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی نیسانی 2025، رایگەیاند،  ئەمڕۆ لە شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا “هەڵمەتێکی فراوان” بۆ لەنێوبردنی سەگی بەرەڵڵا دەستپێدەکات.

پێشتر بۆ لەنێوبردنیان چەک بەکارهێنراوە، بەڵام یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، بەکارهێنانی چەک پەسند نییە، چونکە دەنگی هەبووە و لەنێو قەرەباڵخی بەکارهێنانی تاڕادەیەک زەحمەت بووە، بۆیە “ئەمجارە ئەو سەگانە ژەهرخوارد دەکرێن”.

بەگوتەی رەفعەت سمۆ، ئەو هەڵمەتە دوای ئەوە دێت، خەڵک سکاڵای کردووە کە سەگ پەلاماری داون یان هەراسانی کردوون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە لەنێو شاری موسڵ دەبێت و دواتر بۆ دەرەوەی شاری موسڵ فراوانتر دەکرێت.

تاوەکو ئێستا لە موسڵ شێڵتەری سەگ نییە. یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا پێیوایە دروستکردنی ئەو شوێنە لەم کاتەدا ئەستەمە، چونکە پێویستی بە کات و تەرخانکردنی دارایی هەیە.

رۆژی 23ی ئەم مانگە عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لەگەڵ ڤێتێرنەری نەینەوا کۆبووەوە و بڕیاری دا پارەی پێویست بۆ ئەو هەڵمەتە تەرخان بکرێت کە ئەمڕۆ دەستپێبکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button