هەواڵ

دەستدرێژیەکی نایاسایی بۆ سەر فیلم کۆمیشن لەلایەن قوباد تاڵەبانی و تیمەکەیەوە!

‏‎دانەر عومەر، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی، لەنوسینێکدا، دەڵێت: لە دوایی داخستنی تۆڕی رۆشنگەری چاودێر، مەترسی هەڵکوتانە سەرمان و داخستنی هەموو شوێنە رۆشنبیرییەکان ئەگەری کراوە بوو بۆ ئەو حکومڕانیەی کە لەسلێمانیە، مەترسی ئەم بابەتەم لەگەڵ جەنابی مەلا بەختیار باسکردو بەرێزیان بە پەرۆشەوە هەستی بە شتەکان کرد، بەڵام ئیتر دەسەڵاتێکی ئەو تۆمان نەبوو لە رێگریکردنی.
هەروەها لەنوسینەکەیدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: لە مانگی حەوتی ۲٠۲٤ بە شاهیدی هاوڕێیەکم لە ئۆفیسەکەی خۆم دانیشتبووم، ئاسایشی رزگاریان ناردە دەزگاکەمان و داوایان لێکردم بچمە ئاسایش، بۆ رۆژی دواتر سەردانی ئاسایشی رزگاریم کردوو پێیانوتم: ئەوشوێنەی کە رێگەپێدانی فەرمیت بۆ کردوەو مۆڵەتت بۆ دەرکردووە بەناوی سلێمانی فیلم کۆمیشن، پێویستە دایبخەیت چونکە لەنووسیگەی قوباد تاڵەبانیەوە پەیوەندیان پێوەکردوین و پێیانوتوم کە دەبێت دابخرێت! من هیچ بەڵێنێکم بەوان نەداو پێشموتن کەدایناخەم، چوونکە مۆڵەتی فەرمیم هەیە ، دواتر داوای مۆڵەتەکانیان لێکردم کە بینیان کۆپیەکی مۆڵەتەکانیان لێ وەرگرتم و من شوێنەکەم بە جێهێشت و دواتر من سەفەری دەرەوەی وڵاتم کرد.
هەر لەنوسینەکەیدا، کە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆی بڵاویکردۆتەوە، نوسیویەتی: بەڵام لەم چەند رۆژەی پێشوودا پارێزەرەکەم پێیوتم: هیچ شتێک لەجێگەی خۆی نەماوە، ئیتر زانیم کە کەسێکی نەناسراو قوت بۆتەوە لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە، باشترین شوێنی دراوەتێ و بە هەمان ناوی کۆمپانیاکەی ئێمەوە ئەم شوێنەی کردۆتەوە.
‏‎لەباسی پرۆژەکەشیدا، نوسیویەتی: ئەم پرۆژەو فیلم کۆمیشنە هەموو هاوڕێ و سینەماکارەکان دەزانن کە من لە ساڵی ۲٠۱٦ خەریکی ئەم بابەتە بووم و هەر لەو ساڵەشدا لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی کوردستانم بانگهێشتکرد بۆ پانێل و سیمینارێک، هەروەها لە ساڵی ۲٠۱۷ بەرەسمی لە پەرلەمانی کوردستان داوەی مۆڵەتی فەرمیم کرد بۆ ئەوەی نەبێت بەپرۆژەیەکی شەخسی، بەڵکو ببێتە پرۆژەیەکی نیشتمانی لەهەر ۳ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، دواتر ئێمە چەندین دانیشتنمان بۆ کرد تا لەسەر درافتێکی تۆکمە ئەم بابەتە تێپەرێنین، دواتر پەرلەمان داخراو و پرۆسەکەی ئێمە تاخیر بوو! پاشان لەسەردەمی دکتۆر رێواز فایەق دیسان بابەتەکەم خستەوە بەردەستی. جەنابیان فەرمووی پێویستە کۆنفرانسی بۆ بکەن. منیش ساڵی ۲٠۱۸ زۆربەی فیلم کۆمیشنە گرنگەکانم بانگهێشتکرد بۆسلێمانی و لە شاری جوان پانێڵێکمان بۆ کردو راوبوۆ چوونی سینەماکارەکانمان وەرگرت. دواتر لەساڵی ۲٠۲۱ دیسان لیژنەی پەرلەمانی کوردستانم بانگهێشتکردەوە پانێڵ و دیبەیتێکی گرنگمانکرد.
بەرێزان هەموو ئەم هەوڵانەم بۆ ئەوەبوو کە ئەم پرۆژەیە یەک دەنگی لەسەر بێت و نەبێتە شەخسی، بەلام بەداخەوە لەیەک سەعاتدا هەموو شتێک قڵپ بۆوەو کەس نازانێت ئەو کەسە کێیە کە ئێستا بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی هەرەشەی ئاسایش و داخستنی شوێن و حساب نەکردن بۆ دام و دەزگای حکومەت و دزینی هەوڵ و ماندووبونی خەڵک ئاوا بە ئاسای پچێت بە بادا، بۆیە من یەکجار لەرێگەی واتسئاپ پەیوەندیم بە قوباد تاڵابانی کردو لەم بابەتە ئاگادارم کردەوە، کە کەسێک بەناوی تۆوە هەرەشە دەکات، بەڵام دیار بوو خۆی لەپشتی ئەم کارانەوە بوو.
دانە دەشڵێت: لە دەرەوەی وڵات سکاڵای یاسایی تۆمارئەکەم لەسەر ئەو کەسانەی لە پشت ئەم دزی بێ شەرمیەوەن، ئیتر لە هەر پلەو پۆستێکدا بێت، ئینجا ئەو کات ئەبینن، پەیوەندییەکانی من چۆنەو هەوڵە لەرزۆکەکانی ئێوەش بەکوێ ئەگات.
من لەکۆتایی مانگی ۹ لەکوردستان ئەبم پەنجە ئەکەم بەچاوی هەموو ئەوانەدا کە بڵێت ئەم شتانەی من وانیە روو بەرووتان ئەبمەوە دڵنیابە، بۆ شاهێدی سەردەم و کاتەکانی من لەم هەوڵەم، ناوی ئەو بەرێزانە دادنێم کە ئاگادارن.
دکتۆر یوسف (سەرۆکی پەلەمان)
دکتۆر رێواز فایەق (سەرۆکی پەرلەمان)
خالید دۆسکی (وەزیری پێشووی رۆشنبیری )
سەلما شێخ فاتێح ( ئەندامی لیژنەی رۆشبیری)
عادل عەزیز ( ئەندامی لیژنەی رۆشبیری)
فەرحان جەوهەر ( ئەندامی لیژنەی رۆشبیری)
مەم بورهان قانع (ئەندامی لیژنەی رۆشبیری)

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button