
ده‌سه‌ڵاته‌كانى پارێزگارى كه‌ركووك له تیكتۆك
له ئه‌نجامى حه‌وت ساڵ ره‌فتاری شۆڤێنیانه‌ى راكان جبورى كێشه‌مان له‌وه نه‌بوو كێ ده‌بێت به پارێزگار.
ده‌گوترا گرنگ كوردێك بێت و ئه‌و ته‌وقه‌ى كه عه‌ره‌ب له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌ملی ئه‌م شاره كوردستانییهى نابوو بشكێنرێت.
ئایه شكێرنرا؟
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه هه‌موو شتێك پێشكه‌ش به عه‌ره‌ب كرا ته‌نیا بۆ به‌ده‌ست هێنانى پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك له‌وه‌شدا ده‌گوترا خێرى تێدایه و پۆستى پارێزگار سیادییه و ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى به‌كار بهێنێت.
ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكدا بینیمان كاك رێبوار هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى به كار هێنا به‌ڵام له تیكتۆك.
ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه بپرسین و ره‌خنه بگرین, ئایه پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك چی بۆ كورد به‌ده‌ست هێنا؟
دادگاى فیدراڵی بریارى گه‌ڕانه‌وه‌ى زەوی جووتیارانى كوردیداوه به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى باڵانسى رێككه‌وتنى نێوان پێكهێنه‌رانى ئیداره‌ى كه‌ركووك تێك نه‌چێت هه‌ر خودى كورد و پارێزگارى كه‌ركووك بێده‌نگن له جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵی, ئه‌وه‌ش بهڕێككهوتنى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌بی شاره‌كه.
پارێزگاره كورده‌كه تا ئێستا ده‌یان بڕیاریداوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عه‌ره‌ب رازى نه‌بوه به‌بێده‌نگ پاشه‌كشێى كردوه دیارترینیان بابه‌تى دامه‌زراندنى 7 هه‌زاركه‌س به گرێبه‌ست.
ئایه تا ئێستا ده‌ستكه‌وتى پارێزگارى كورد بۆ كوردى كه‌ركووك چی بوه؟
پاشه‌رۆ و پیسى شاره‌كه‌ى خواردوه زه‌وى داگیر كردن له‌لایه‌ن به‌پرسانى حزبیه‌وه به‌رده‌وامه به‌رتیل و پاره وه‌رگرتن له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت هه‌روه‌كو جارانه.
هه‌موو ئێران و توركیا بگه‌ڕێ دوو بازگه‌ى ئه‌منى له نێو شاردا نابینیته‌وه كه‌چی هه‌ر له حهولییهكى كه‌ركووك له سنوورى ناوچه كوردییه‌كان سێ بۆ چوار بازگه‌ى ئه‌منى دانراوه.
به‌رێزم ئه‌مانه كێشه‌ى خه‌ڵكه, كورد له‌م شاره‌دا وا خه‌ریكه هه‌موو شێك له‌ده‌ست ده‌دات قسه‌ى باق و بریقی پێكه‌وه ژیان تورێكى قوڕاوى ناهێنێ, یارى كردن له‌گه‌ڵ منداڵانى گه‌ره‌ك دۆخه‌كه چاره‌سه ناكات جگه له ئه‌كتیڤ كردنى په‌یجى تیكتۆك.
هه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى كه بڵاو كراوه‌ته‌وه پاڵپشته بۆ به‌شێك له قسه‌كانى ئێمه, ته‌نانه‌ت له‌م شاره‌دا كه هه‌ر بستێك له خاكه‌كه‌ى هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه زێڕى ڕه‌شه جێگایه‌ك نییه بۆ یارى كردنى منداڵان ناچارن له گه‌ڕه‌كه ته‌نگ و داخراوه‌كان يارى بكه‌ن, زۆرجار به‌هۆى یاریكردنیانهوه جامى سه‌یاره‌ى ئه‌م و ئه‌و پێوه ده‌بێت.
هونەر ئەحمەد