
گرێبەستەکانی وزە هەنگاوی یەکەمی پرۆسەی ڕاگرتنی فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستانە
لەخۆڕابینین هەمیشە نەیارەکان دەترسێنێت.
گرێبەستەکانی وزە هەنگاوی یەکەمی پرۆسەی ڕاگرتنی فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستانە.
دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوەری سەردانی ئەمریکایان کردوو و چەند گرێبەستێکی وزەیان واژۆ کرد، وێڕای ئەوەی بەرچاوڕوونیمان نییە لەسەر وردەکاری گرێبەستەکان کە تاچەند دەسکەوتی کۆنکرێتی بۆ پرسی نەتەوەیی و بەرژەوەندی تاک و هاوڵاتیانی کوردستان هەیە، بەڵام ئەم گرێبەستانە لەچەند ڕەهەندێکەوە بۆ کورد و هەرێمی کوردستان گرنگن:
١. هەنگاوی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی بەغداد و پرۆسەی لەقاڵبدان و بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستانە.
٢. دووبارە هەرێمی کوردستان خرایەوە سەر نەخشەی جیهانیی وزە و شوێنی سەرنج و ڕاکێشانی کۆمپانیاو دروستکردنی بەرژەوەندی وڵاتان.
٣. ڕاکێشانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیان بەتایبەت لەسەردەمی دۆناڵد تەرمپ دا کاریگەری لەسەر پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دەبێت.
٤. سەغڵەتبوونی حکومەتی ناوەندیی نیشانەی ئەوەیە کە پرۆسەکە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە.
٥. گرنگە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەرێم بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکەدا بکەن و پاڵپشتی یاسایی و سیاسی تەواوی بۆ بەدەستبهێنن و لەهەمان کاتدا بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان پێش بەرژەوەندی کۆمپانیا تایبەتەکان بخەن لە چۆنییەتی داڕشتن و واژۆکردنی ئەم گرێبەستەو گرێبەستەکانی داهاتووشدا.
د.فەرهاد تۆفیق
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
٢١-٥-٢٠٢٥