گرنگهەواڵ

وەزارەتی دارایی داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی چوار خستە سەر هەژماری بانکی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 ڕادەستکردنی 50%ـی داهاتی نانەوتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، یەکێکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەمساڵ بۆ ناردنی مووچە، بۆ مانگی سێ  نزیکەی 50 ملیار ڕادەستی بەغدا کرا.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی ناوخۆ هەرێم بۆ مانگی چوار خرایە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی و بڕەکەی 50 ملیار و 522 ملیۆن 750 دینارە.”

ل سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی رایگەیاند، “بڕەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیمان”.

 بەپێی ڕێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت هەرێمی کوردستان مانگانە 50%ـی داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، دوای هەموو 10ـی مانگێکیش دەبێت تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتر ئامادەبکات و ڕەوانەی بەغدای بکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button