
خەتاباری ئەم دۆخە ئۆپۆزسیۆنی موزەیەفە !
سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن سەرجەمیان خاوەنی سەروەتی ملیۆنین ، هیچیان برسی نین و بۆ ئەم جەژنە هەست بە موعاناتی فەقیر و هەژار ناکەن ،
منداڵ و کچەکانیان لە ئیستەنبوڵ و نیوۆرک و لەندەن دەخوێنن !
ــ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن هەیە دوو مانگە نامەی ناردوە بۆ سیداد بارزانی تکا ئەکات کاک مسعود ببینێت ، دواتر تەلەفونی بۆ نوسینگەی مسرور بارزانی کردوە
ــ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن هەیە هەفتەی پيشوو مانگانە ١٥٠ هەزار دۆلاریەکەی وەرگرتوە بۆ حزبەکەی ،
ئەمە ناوێرێت نەک دژی دەسەڵات بجوڵێت ئەسڵەن کۆمێنتیکیش بنوسێت !
ــ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن هەیە دوو شوقەی لەوەبەرهێنیک بەزۆر سەندوە و دوو کۆمپانیای وەهمی هەیە و دوو ڤیلای زەبەلاحیشی لەسەفقەی غازەکەدا وەرگرتوە
ــ ئەمانە موزەیەفن ، ساختە و موزایەدەچین ، ئەمانە ناتوانن بەدیلی یەکیتی و پارتی بن هەر بۆیە بافڵ تاڵەبانی جنێوی پێدان و هیزیشیان نەبوو ئەوە گوتت چی ؟!
ــ ئەمانە بەس خەریکی بۆڵە بۆڵن هەر بۆیە یەکێتی و پارتی حیسابی ڕۆژنامەڤانێکی ئازایان بۆ ناکات ، وە بە خەونیش ناگەنە دەسەڵات و گۆڕینی سیستمی سیاسی
بەشدار بازیانی