وتار

بزانین موشەكەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كاریگەری لەسەر ناردنی موچە جێدەهێڵێت..؟؟

  • ئەوە ئیسرائیل شەڕەكەی راگەیاندوو هێرشەكەی بردە قوڵایی تاران و ناو ژووری فەرماندە سەربازییەكانی پاسدارانەوە( موشەكە بالیستییەكان دەنگیان نیە، یان تەنیابۆسەر كۆمەڵەو دیموكرات و هەولێر زرەمیان دێت)..؟؟؟.
  • تۆ كە دەیان ساڵە شەڕ دەبیتە ماڵی ( سوریا، عێراق، لوبنان، غەززە، یەمەن)ەوە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بكەیت شەڕ بێتە ماڵەكەت.
  • لەدوای تەواوكردنی (سوریا ، لوبنان، غەزە و لاوازكردنی پێگەكەی لە عێراق و یەمەن) ئیتر شەڕەكە دەچێتە حەوشە گەورەكەوە..
  • شەڕێكی چاوەڕوانكراوو ئەمڕۆ سبەی بوو، هیچ خوێندنەوەیەكی دیپلۆماسی ناوێت، لەدوای هێرشەكەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل ئیتر ئیسرائیل دەستی خۆی واڵاكرد و لەدوای بەرەو تەواوبوونی شەڕ لە سوریا و لوبنان و غەزەو یەمەن (سەرەی عێراق بوو) بەڵام ئیسرائیل رێگاكەی بۆخۆی كورتتر كردەوەو پەلاماری سەری رمەكەیدا..
  • وڵاتان لەترسی خۆیان ئیدانەیان كرد، بەڵام لەهەرێمەوە تەنیا یاریدەدەری ئەمیندار و كاكە حەمە دژی ئیسرائیل هاتنە جوابێ،…!! بەشێك لە بەرپرسان پێیان خۆشە، بەڵام ناوێرن خۆشیەكانیان دەربڕن (رەنگە نەرمە ئیدانەی بكەن) بەشێكی تریش دۆش داماون و نازانن بگرین یان پێبكەنن.
  • ئیتر چاوەڕێی موچەكەین لەبەغدادەوە بزانین موشەكەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كاریگەری لەسەر ناردنی موچە جێدەهێڵێت..؟؟
  • رۆژی رۆژهەڵاتە، رۆژەكەی قازی هەر هەڵدێت، با ئەمجارە داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ (كەمێك ئارامگرتنی دەوێت)دوور لە عاتیفەی كوردایەتی……

محەمەد رەئوف

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button