
بەشی یەکەم: ئێران دەڕوخێت!! کەی دەڕوخێت؟ بۆچی دەڕوخێت؟ چۆن دوڕوخێت
به‌رزان عه‌لی حه‌مه
به‌شی یه‌كه‌م!
ئه‌م نووسینه به‌وردی و به جوانی بخوێنه‌ره‌وه، نه دیلیتی ده‌كه‌م و نه ئیدیت، پاشان كه‌واده‌رچوو قسه‌ی زل مه‌كه، به باڵۆڵیان گوت: ناوه‌ڕاستی دنیا كوێیه؟ ئه‌ویش قاچی له‌عه‌ره‌زه‌كه دا و وتی ئێره‌یه، وتیان چۆن؟ وتی ئه‌گه‌ر ناڕازین بڕۆن بیپێون! هه‌ركه‌سێكیش ئه‌م نووسینه‌ی به‌دڵ نییه، بچێت باشتر بنووسێت. من ساحیر نیم، فاڵیش ناگرمه‌وه، وه‌ك پیرێژنێكی جادووگه‌ری جنوبی نیپاڵیش له‌ڕووداوه‌كان ناڕوانم، ئه‌م نووسینه‌م لێكدانه‌وه‌ی زانستییه، كۆد و نیشانه‌و ئاماژه‌كانه، نه بۆ سبه‌ینێ و نه بۆ مانگی داهاتووشه، ڕه‌نگه ساڵی داهاتوو یاخود پاشتریش، ڕاستی و دروستییه‌كه‌یت بۆ ده‌ركه‌وێت، بۆیه له ئێستاوه كۆمێنتێك مه‌نووسه كه دوو مانگی تر، ساڵێكی تر، دووی تر ببێت به ماڵ به‌سه‌رته‌وه‌و ته‌ریق بیته‌وه!
ڕه‌نگه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش كۆتاییان پێ بێت و ڕژێمی ئێران له‌جێی خۆی بێت، بۆیه بزانه كه ئه‌م نووسینه نه‌شئه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه. تۆ ده‌بێت بزانیت: پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه ئینسانییه‌كان، برسێتی و هه‌ژاری و سه‌دان شتی تری گه‌لانی ئێران، هۆكاری ڕووخاندنی ڕژێم نین، ئه‌م شتانه ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌كی باشن بۆ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تۆ ده‌یان بینیت، په‌یوه‌ندی به‌یه‌ك شته‌وه هه‌یه: دۆسێی ئه‌تۆمی! ئێران ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری دۆسێی ئه‌تۆمی بێت، هه‌موو ڕۆژێك هه‌زار كه‌س له‌سێداره بدات، هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكاش یه‌ك پیتی له‌سه‌ر ناڵێن!
هه‌رشتێك كه ده‌یڵێم، هه‌رشتێك كه‌ده‌ینووسم، به‌رهه‌می دید و تێڕوانینین و خوێندنه‌وه‌ی وردی خۆمه بۆ شته‌كان، هه‌رچی ده‌نووسم خۆم لێی به‌رپرسم، كاتێك ڕاست ده‌رچوون تۆ نه پاره‌م ده‌ده‌یتێ و نه‌خه‌ڵاتم ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ریش وانه‌بوون، خۆم شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرم و تۆ فه‌لسه‌فه‌م به باڵادا لێ مه‌ده! ئه‌گه‌ر باشتر ده‌زانیت بڕۆ له‌سه‌ر فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆت بینووسه و ئامۆژگاری من مه‌كه، من ڕووداوه‌كان به‌وردی ده‌خوێنمه‌وه و به‌چڕیش لێكیان ده‌ده‌مه‌وه و پاشان تێڕوانینی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕم، بۆیه مژده ده‌ده‌م به‌وانه‌ی كه‌پێیان خۆشه‌و خه‌میش ده‌ده‌م به‌وانه‌ی كه ئالكیان ده‌بڕێت و هه‌تیو ده‌كه‌ون: باوكتان، ڕژێمی ئیسلامی مه‌زهه‌بگه‌را، باوكی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی و ڤایرۆسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڕووخێت… دڵنیابن ده‌ڕووخێت!
ئه‌سڵی باسه‌كه:
پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێڕان، به‌رهه‌می ڕۆژگاری حه‌مه‌ڕه‌زا شایه، دوو ساڵ پێش ئه‌وه‌ی حه‌مه‌ڕه‌زا شاه بڕووخێت، واته ساڵی ١٩٧٧پڕۆژه‌ی ناوكی ئێران دامه‌زرا، كه شاه ڕووخا، پڕۆژه‌كه وه‌ستا و له‌پاش جه‌نگی عێراق ئێرانه‌وه، كه‌وته‌وه كار، ساڵی ١٩٩٨ ئامێری سانتیفیوژه‌كان (ئه‌و ئامێره‌ی كه‌جۆره‌كانی یۆرانیۆمی لێوه جیاده‌كرێته‌وه) به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقی كرانه‌وه! پاش كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی (نه‌ته‌نز و ئه‌راك\ ئه‌توانن له‌گوگڵ له‌سه‌ری بخوێننه‌وه!) له‌ساڵی ٢٠٠٢، ئه‌مه‌ریكا ئێرانی تۆمه‌تباركرد به هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی! تا ئه‌و كاته ئێران وه‌ك وڵاتێك نه‌ده‌بینرا كه گومانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی لێ بكرێت!
له‌ساڵی ٢٠١٠ ئێران ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه گه‌شتووه به‌ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕێژه‌ی بیستی (له‌خواره‌وه ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه!). له‌و ساڵه‌وه تا ساڵی ٢٠١٢ پێنج له زاناكانی كه ده‌ستیان هه‌بوو له‌م به‌ره‌وپێشبردنه‌ی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران‌دا، تیرۆركران! ئه‌وانیش: مه‌جید شه‌هریاری، ئه‌رده‌شیر حسێن پور، مه‌سعود عه‌لی محه‌مه‌دی، مسته‌فا ئه‌حمه‌د ڕۆشن و داریوش ڕه‌زایی نه‌ژاد! ئێران ده‌زگای موسادی به تیرۆركردنیان تاوانبار كرد!
ئێران له‌پێشتردا سوته‌مه‌نی یۆرانیۆمی بۆ به‌كارخستنی به‌شێك له‌ڕاكتۆره‌كانی ئه‌تۆمی خۆی له ئه‌رجه‌نتین ده‌كڕی، له‌ساڵی ٢٠٠٩ ئه‌مه‌ریكا گوشاری خسته‌سه‌ر ئه‌رجه‌نتین و چیتر ئه‌و وڵاته سوته‌مه‌نی به ئێران نه‌فرۆشت، ئێران به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی كوره‌كانیه‌وه، چه‌ندین ڕاكتۆری له‌كار كه‌وتن، بۆیه كه‌وته دۆخێكی سه‌خته‌وه. له‌جیهاندا هه‌ندێ له‌چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان بۆ بواری پزیشكی به‌كارده‌برێن، بیانووی ئێرانیش ئه‌وه بوو كه نه‌خۆشێكی زۆر له‌وڵاته‌كه‌یدا پێویستیان به‌ده‌رمانه ناوكییه‌كانه و به‌هۆی نه‌بوونی سوته‌مه‌نی كوره‌كانیشیه‌وه ده‌رمانی ناوكی له‌وڵاتدا نه‌ماوه، هه‌رچه‌ندیش هه‌وڵیده‌دا هیج وڵاتێك له‌ترسی ئه‌مه‌ریكا سوته‌مه‌نی یۆرانیۆمی بۆ به‌كارخستنی كوره‌كانی پێ نه‌ده‌فرۆشت، بۆیه له مانگی شه‌هریوه‌ری ساڵی دواتر، واته ساڵی ٢٠٠٩ ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند كه: پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی له‌نزیك شاری قوم گه‌ڵاڵه‌كردووه تا یۆرانیۆمی بۆ سوته‌مه‌نی كوره‌كانی تێدا بپیتێنرێت! به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه بچێت كه ئێران له‌هه‌وڵی پیتاندنی یۆرانیۆمی جۆری (ڕێژه‌ی سه‌ددی بیسته!)، ناوبه‌ناویش بۆ خۆڵكردنه چاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵی كڕینی سوته‌مه‌نی (یۆرانیۆم)ی كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دا و هیچ وڵاتێك پێی نه‌ده‌فرۆشت، بۆیه ده‌ست به‌جێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و كوره ئه‌تۆمییه‌ی قومی ده‌ركرد و ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات، پیتاندنی یۆرانیۆمی جۆری (ڕێژه‌ی بیسته!)، به‌مه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا، موته‌حه‌یر ما كه ئێران گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته له زانستی ناوه‌كی!
ئێوه به‌وردی سه‌یری بكه‌ن، ڕێك دوو مانگ پاش ئه‌وه، تۆفانی خۆپیشاندانه‌كان له ئێران‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌بیانووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و گروپی مه‌هدی كه‌ڕوبی، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان له‌ئێراندا به‌رێوه‌برد، كه‌تیایدا ویلایه‌تی فیقهی تا لێواری مه‌رگ نزیك كرایه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری بكه‌یت و به‌راوردی ته‌حه‌ددا ئه‌تۆمییه‌كه و ته‌و‌قیته‌كه بكه‌یت، ده‌زانیت خۆپیشاندانه‌كان نه‌په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكایه‌تی و جۆری ده‌نگدانه‌وه هه‌بووه و نه به برسێتی و هه‌ژاری و خراپی سیستمی سیاسی ئێرانه‌وه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ته‌حه‌دداكه‌ی ئێران بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا كه به هۆیه‌وه پێنج زانای له‌ده‌ست دا و ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ناوخۆ كرایه‌وه‌و هاوكاتیش زنجیره‌یه‌ك گه‌مارۆی سه‌خت و تاقه‌تپڕوكێنی هاته‌سه‌ر!
ئه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی به‌چییه‌وه هه‌یه؟؟
درێژی ناكه‌مه‌وه و به‌زمانێكی ساده، ئێشتا ئێران گه‌شتووه‌ته ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی سی ده‌رسه‌دی و شه‌ست ده‌رسه‌دی و به‌ره‌و ژوورتر، ئه‌مه‌ریكا به چڕی گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات كه ئامانجی ئێران به‌ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمه، له ساڵی٢٠٠٩ ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕی وانه‌بوو ئێران بتوانێت یۆرانیۆمی بیست ده‌رسه‌دی بپیتێنێت، بۆیه به‌و حه‌ماسه‌ته‌وه كه شكستی پێ بهێنێت، ڕێگه‌ی نه‌دا هیچ وڵاتێك سوته‌مه‌نی بۆ ڕاكتۆره‌كانی پێ بفرۆشێت، به‌ڵام ئێران ته‌حه‌ددای جیهانی كرد، ئێستا ئه‌مه‌ریكا چیتر به‌و ساده‌ییه‌ی ڕابردووه‌وه له ئێران ناڕوانێت، دڵنیایه كه ئێران ده‌توانێت چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه به‌جدیتره‌وه لێی هاتووه‌ته پێش!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌كه پسپۆڕێتییه و هه‌مووی ماتماتیك و موسته‌ڵه‌حاته و منیش فڕم پێوه‌ی نییه، زۆر ناچمه سه‌ر زمانه زانستییه‌كه و ته‌نیا فۆڕمه سیاسی و ئیستخباراتییه‌كه‌ی باس ده‌كه‌م. ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به جۆر و پله و شێوه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی ئێرانه‌وه هه‌یه نه‌ك برسێتی و هه‌ژاری خه‌ڵك. وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا گه‌شتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه چیتر ئێران له‌قۆناغی مه‌ترسیدایه و ده‌بێت له‌ناوبچێت! له‌گه‌ڵم وه‌رن تا به زمانێكی ساده، كه‌مێك له پیتاندنی یۆرانیۆم و جۆره‌كانی و سڕ و سحره‌كانی ناڕه‌زاییه‌كانی ئێران بدوێین:
له كانه‌كانی یۆرانیۆمه‌وه به‌رد ده‌رده‌هێنن و پاش هاڕین، له‌پرۆسه‌یه‌كی كیمیاییدا ده‌گۆڕدرێت بۆ مادده‌یه‌ك كه له زمانه ئاڵۆزه‌كانی كیمیادا پێی ده‌گوترێت: كێكی زه‌رد! یورانیۆم، توخمێكی كیمیاییه، هه‌ندێ وڵات وه‌ك وزه بۆ به‌كارخستنی كارخانه‌كانی وزه‌و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و هه‌ندێ وڵاتی تریش بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاری ده‌هێنن.
كێكی زه‌رد، جۆره جیاوازه‌كانی یۆرانیۆمی تێدایه، به‌ڵام كه‌متر له سه‌دی یه‌كی پێكهاته‌كه‌ی یۆرانیۆمی (٢٣٥)ه كه له پیشه‌سازی ناوكی‌دا به‌كارده‌هێنرێت! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توخمه له ئاڵوگۆڕه كیمیاییه‌كاندا و له كوره‌ی ئه‌تۆمیدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی لێ وه‌ربگیرێت، پێویسته ڕێژه‌كه‌ی له‌ناو كێكه زه‌رده‌كه‌دا به‌رز بكرێته‌وه بۆ سه‌دی دوو یان سه‌ددی سێ، هه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی یاخود بواری چه‌كسازی به‌كاربهێنرێت، پێویسته ڕێژه‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه بۆ سه‌ددی بیست و به‌ره‌وژوور، پیتاندنی یۆرانیۆم به ئه‌ندازه‌ی ڕێژه‌ی به‌رز و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی تا ئه‌م ڕێژه‌یه گومانه‌كانی دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، سه‌ر هه‌ڵده‌دات! كۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا پله‌ی سه‌ددی بیستی تێپه‌ڕاندووه‌و گومانه‌كان له‌سه‌ری به‌ته‌واوه‌تی چڕ بوونه‌ته‌وه كه سه‌رقاڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمه!
بوومه‌له‌رزه تۆقێنه‌ره‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو، گومانی دزه‌كردنی ئه‌مه‌ریكای لێده‌كرێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌شێك له حه‌شارگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ژێر زه‌وی، یاخود ته‌قینه‌وه‌ی خۆبه‌خۆی ئه‌تۆمی ئێران بووه له ژێر زه‌وی. (ئه‌مه باسێكی جیاوازه و پاش ئه‌مه به‌وردی و به به‌ڵگه‌وه ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه!)
ئه‌نجومه‌نی چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ساڵی ٢٠٠٦ هۆشداری دایه ئێران، ئه‌گه‌ر بێت و پیتاندنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت، دۆسێكه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری، به‌ڵام ئێران ڕاینه‌گرت و دۆسێكه‌ی له‌هه‌مان ساڵدا ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرا و له‌و ئه‌نجومه‌نه‌شدا تا ئێستا شه‌ش بڕیارنامه له دژی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌رچووه و كه‌چی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نه‌بووه! نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش، ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م گوشار و سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش، كاریان له شكست پێهێنانی ئێران‌دا نه‌بووه!
ڕۆژی ١٤\٦\ ٢٠١٥ ڕێكه‌وتننامه‌ی وڵاتانی ٥+١ له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی كۆتایی پێ هات و ڕۆژانی پاشتر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌نگی له‌سه‌ردا. له ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا ئه‌وه دیاری كراوه ئه‌گه‌ر ئێران نیازباشی نیشاندا، ورده ورده گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌م ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦یش بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ناو ڕێكه‌وتننامه‌كه! له‌چه‌ند به‌ندێكی ڕێكه‌وتننامه‌ی ژنێفدا هاتووه:
1- هیچ سزایه‌كی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دژی چالاكییه‌ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌رناكرێت.
2- هیچ سزایه‌كی نوێ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه دژی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌رناكرێت.
3- ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆڵ ده‌گێڕێت له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی كۆنگرێس تا رێگر بن له‌ده‌ركردنی سزای نوێ له كۆنگرێسه‌وه دژی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران!
به‌ڵام هه‌ر به‌دوای ئه‌م خاڵانه‌ی ناو ڕێكه‌وتننامه‌ی ژنێف، زیاتر له‌شه‌ست سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراون، كه‌هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و گومانانه ده‌كه‌نه‌وه كه ئێران ده‌ستی ڕاگشتبێت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی یاخود له به‌ده‌ستهێنانییه‌وه نزیك بێت!
پاش رێكه‌وتننامه‌ی ناوكی، ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی كه له سه‌روبه‌ندی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا بۆ زه‌مینه‌سازی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئێرانی هه‌ڵگرتبوو، هه‌ر هه‌موویانی به‌بیانووی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هێنایه‌وه پێش، هه‌ر له پێشه‌كی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی ژنێفدا، ئه‌وه هاتووه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م دۆسێیه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا زه‌مینه‌ی له‌بار بڕه‌خسێنن بۆ گفتوگۆ! كاتێك دۆناڵ ترامپ بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌نگاوه‌كان پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی ناو رێكه‌وتننامه‌كه بوونه‌وه، ترامپ چه‌ندین جار ئێرانی تۆمه‌تبار كردووه به پێشێلكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كردووه، بیانووه‌كانیشی بۆ ئه‌مه، ئه‌و تاقیكردنه‌وه موشه‌كییانه بوون كه‌ئێران ئه‌نجامی داون، به‌م پێیه‌ش ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌پاش رێكه‌وتننامه‌كه به جۆرێكن كه نه‌ك هه‌ر سزاكانی پێشتری سه‌ر ئێرانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵكو نه‌یهێشتووه سه‌ودا و مامه‌ڵه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی تریشدا ئاسایی ببنه‌وه!
هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ده‌ڵێن كه ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بێ ئومێد بووه له‌وه‌ی كه به گفتوگۆ و شێوه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگاته ئه‌نجام، ئێران ئێستا تواناكانی به‌ره‌وسه‌رتر چوون، بۆیه ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وامه له‌سزاكانی، ته‌نانه‌ت پاش ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ش، له سزادانی ئێران نه‌وه‌ستا، ده‌ركردنی یاسای سنورداركردنی فیزا له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه، به یه‌كه‌م سزای ئه‌مه‌ریكای پاش رێكه‌وتننامه‌كه لێكدرایه‌وه، به‌پێی ئه‌و یاسایه هاوڵاتیانی ٣٨ وڵات ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا سه‌فه‌ری ئێران و عێراق و سوریا و سودانیان كردبێت، چیتر ناتوانن وه‌كو پێشوو به‌ئاسانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن!
هه‌ر له‌پاش رێكه‌وتننامه‌كه‌وه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزای خسته‌سه‌ر ١٣ كه‌سایه‌تی و ١٢ ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار به ئێرانه‌وه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌م سزایانه په‌یوه‌ندی به‌تاقیكردنه‌وه موشه‌كییه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه كه ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. جگه له‌مانه‌ش، هه‌ر پاش رێكه‌وتننامه‌كه، له درێژه‌ی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران، یه‌ك ملیار و شه‌شسه‌د ملیۆن دۆلاری بانكی مه‌ركه‌زی ئێران له‌لایه‌ن دادگای لۆكزامبۆرگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و بلۆك كرا. هاوكات ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ڕێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی تایبه‌ت، سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س و كۆمپانیادا سه‌پاند به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا و كۆریای باكور، كه له نێویاندا سێ كه‌س و هه‌شت كۆمپانیایان به‌هۆی هاوكاری به‌رنامه موشه‌كییه‌كانی ئێرانه‌وه سزادران!
وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌پاش كۆتایی هاتنی رێكه‌وتننامه‌ی ئێران و وڵاتانی ٥_١ له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه، زیاتر له‌شه‌ست سزا و گه‌مارۆی نوێی ئابوری دژ به ئێران ده‌ركراوه، كه دواینیان سزادانی سوپای پاسداران بوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، به‌پاساوی هاوكاری سوپای پاسداران بۆ كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌جیهاندا.بڕگه‌ی كۆتایی زۆر سه‌رنج ڕاكێشه، (پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ!!) ئه‌مه هێدنه‌ی ئاماده‌كارییه بۆ ده‌ست و پێ به‌ستنی سوپای پاسداران تا له ئه‌گه‌ری خۆپیشاندانه‌كاندا نه‌توانێت خه‌ڵكی ئێران داپڵۆسێت، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی چڕ هه‌بووه بۆ خۆپیشاندان و ڕه‌نگه هه‌ر ده‌خاڵه‌تێكی سوپای پاسداران دژ به خه‌ڵكی ئێران، به‌ته‌واوه‌تی بیخاته ناو لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكاوه، به‌مه‌ش وه‌ك گروپی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌جیهاندا!
عه‌لی خامنه‌ئی هه‌مه‌كاره‌و ڕابه‌ری شۆڕشی ئێران كه‌ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هۆشداری دا له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی وڵاتانی ٥+١ له‌ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، هاوكات وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕێژه‌ی بیست و گومانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئێران گه‌شتووه‌ته ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌پله‌ی به‌رزتر!
له‌سه‌روبه‌ندی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ئێران نزیكه‌ی یانزه‌تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی له‌جۆری ڕێژه‌ی سه‌دی سێ و سه‌دی پێنجی هه‌بووه، هاوكات ٤١٠.٤ كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی جۆری ڕێژه‌ی سه‌ددی بیستی هه‌بووه، زمانه زانستییه‌كه‌ی كیمیا، پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ چوار ڕێژه پۆلێن كردووه، یه‌كه‌م ڕێژه‌ی سێ بۆ پێنج، دووه‌م ڕێژه‌ی سه‌ددی بیست، سێیه‌م ڕێژه‌ی سه‌ددی شه‌ست، چواره‌م ڕێژه‌ی سه‌ددی نه‌وه‌د كه‌ته‌نیا بۆ بواری چه‌كسازی ده‌پیتێنرێت! به‌م پێیه‌ش له‌چوار هه‌زار كیلۆ له‌و توخمه‌ی كه‌پێی ده‌گوترێت كێكی زه‌رد، نزیكه‌ی ٤٠ كیلۆ یۆرانیۆمی ڕێژه‌ی سه‌ددی ٩٣ی چه‌كسازی لێ به‌رهه‌م دێت! به‌م پێیه‌ش ئێران له‌تێكڕای ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌ی كه‌هه‌یه‌تی، ده‌یتوانی ٤ تا پێنج بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات!
رێكه‌وتننامه‌ی وڵاتانی ٥+١ له‌گه‌ڵ ئێران، سێ قۆناغی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران خستبووه‌ڕوو، ئێستا هه‌موو گومانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه‌هه‌ر له‌قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه ڕێكه‌وتننامه‌كه شكستی هێناوه‌و نه‌ئه‌مه‌ریكا ڕێگه‌ی له‌ئێران بۆ گیراوه تا نه‌بێته خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی، نه ئێرانیش به‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه هیچ به‌ربه‌ستێكی هاتووه‌ته‌به‌ر!
وابڕیاره، ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌كه‌می ڕێكه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، به‌شی دووه‌می ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ش له ساڵی ٢٠٢٣ بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند بوو پێوه‌ی، ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرن و چیتر ئێران ده‌توانێت چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه بكڕێت! ئه‌مه له‌كاتێكدا كه هه‌ر پاش ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه چه‌ندین گه‌مارۆی تری سه‌ربازی خرانه سه‌ر ئێران، كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ند نه‌بووه به‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌وه، پاشان ئه‌گه‌ر هه‌موو قۆناغه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕین و ئێران پابه‌ند بوو به‌هه‌موو به‌نده‌كانی ناو ڕێكه‌وتننامه‌كه، ئه‌وا له‌ساڵی ٢٠٢٥ دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ته‌واوه‌تی داده‌خرێت!
به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێران ناگاته ساڵی ٢٠٢٥ و پێش قۆناغی دووه‌می رێكه‌وتننامه‌كه كه ساڵی ٢٠٢٣یه ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت، ڕه‌نگه هه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌مدا كه ئه‌م ڕۆژانه‌یه ئیفلیج بكرێت، نیشانه‌كان ئه‌وه‌ده‌ڵێن كه: یان ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵده‌گرێ و به‌مه‌ش ویلایه‌تی فیقهی له‌له‌ناوچوون ده‌پارێزێت، یاخود به‌ته‌واوه‌تی سه‌ری خۆی ده‌خوات… هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌ی ئێستاش په‌یوه‌ندیان به‌جۆری پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌وه‌یه، كه‌س لێم نه‌بێت به‌غاندی و باسی مافی مرۆڤ و برسێتی و هه‌ژاری و هتدی تێنه‌كات، ئێران له دوا له‌حزه‌دا له سوریا و عێراق و لوبنان ده‌كشێته‌وه، وه‌ختی خۆی سوریا به‌شه‌ق له لوبنان ده‌ركرا، ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه له لوبنان و عێڕاق و سوریا ده‌رده‌كرێت، به‌س دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش كۆتاییان پێ بێت و ویلایه‌تی فیقهی نه‌ڕوخێت، هه‌موو ته‌مه‌نی ڕژێمی ئێران حه‌وت ساڵی تره، یان به یه‌كجاری ده‌بێته ئیمپراتۆریای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهان دروست ده‌كات، یاخود جیهان پێش ٢٠٢٥ كۆماری مه‌زهه‌بی و فیتنه‌چی ئێرانی تێدا نامێنێت!
ماویه‌تی…
تێبینی: هیچ په‌یج و ئه‌كاونت و به‌بێ ناوهێنانی خۆم، بۆی نییه بڵاوی بكاته‌وه.