
به‌شی دووه‌م: ئێران ده‌ڕووخێت!! كه‌ی ده‌ڕووخێت؟ بۆچی ده‌ڕووخێت؟ چۆن ده‌ڕووخێت؟
به‌رزان عه‌لی حه‌مه
پاكستان ساڵی ١٩٨٦ یۆرانیۆمی پێویستی بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی پیتاند، ساڵی ١٩٩٨ به به‌رچاوی دونیاوه بۆمبی ئه‌تۆمی تاقی كرده‌وه و چیتر كار له‌كار ترازابوو، به‌مه‌ش نه ئه‌مه‌ریكا و نه زلهێنزانی تری دونیا نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، بۆیه به ناچاری پاكستانێكی ئه‌تۆمییان قه‌بووڵ كرد!! واته پاكستان له پیتاندنی یۆرانیۆمه‌وه بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌نیا ١٢ ساڵی پێویست بوو!!
هه‌مان ئه‌م شته كۆپی بكه‌ن بۆ ئێران، ساڵی ٢٠١٣ ئێران له لۆزان ناچار كرا به ڕێكه‌وتننامه، دوا ڕۆژی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ش ساڵی (٢٠٢٥)ه، ئێوه ساڵه‌كان بژمێرن؟! ڕێك دوانزه ساڵ ده‌كات! ئه‌مه سودفه نییه قوربان! ئه‌مه هه‌مان ئه‌و دوانزه ساڵه‌یه كه زلهێزان لێی دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر تیایدا رێگه له ئێران نه‌گرن، پاكستانێكی تریان لێ قووت ده‌بێته‌وه! بۆیه ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت له ماوه‌ی ئه‌م دوانزه ساڵه‌دا، ئێران ببێت به‌خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم و ئه‌م شته‌ش بڕاوه‌ته‌وه، پاكستانێكی تر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێگه‌ی پێ نادرێت! ئه‌مڕۆ ته‌نیا دوو ڕێگه له‌به‌رده‌می ئه‌مه‌ریكادا ماوه “یان ئه‌وه‌ی كه ئه‌تۆمی بوونی ئێڕان قه‌بووڵ بكات، یان هێرش بكاته سه‌ری”، ئه‌گه‌ری دووه‌م به ڕێژه‌ی سه‌ددی هه‌شتا پێشبینی كراوه، یاخود ئێران خۆی ڕاده‌ست ده‌كات و مل ده‌دات بۆ هه‌موو خواسته‌كانی زلهێزان له پێشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مه‌ش به‌واتای كۆتایی هاتنی ئیمپراتۆریای شیعی و ده‌ستهه‌ڵگرتنی له كاروباری سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و نه‌یجیریا و ئازه‌ربایجان و كشانه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه دێت، یانژی به‌رده‌وام ده‌بێت له ته‌حه‌دداكانی و سه‌ری خۆی ده‌خوات! من پێشبینی ئه‌مه‌ی دووه‌م ده‌كه‌م!
بۆ ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ٥+١دا هه‌ر ئه‌و كاته خامنه‌ئی و باڵی تووندڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتداری ئێران ناڕازی بوون، به‌ڵام له‌ناوخۆی وڵات و له‌لایه‌ن باڵه‌كانی تری ده‌سه‌ڵاته‌وه كه كراوه‌تر و موته‌فاهیم تر بوون و له‌جدییه‌تی مه‌ترسییه‌كه‌ش تێگه‌شتبوون، خامنه‌ئی ڕازی كرا به‌وه‌ی كه ئه‌ویش مل بدات بۆ ڕێكه‌وتن، تێبینی بكه‌ن، هه‌تا ئێستاش خامنه‌ئی له‌و ڕێكه‌وتنه ڕازی نییه و هه‌ر ژاوه‌ژاویه‌تی له‌سه‌ری، چونكه تیایدا مه‌رگی ڕژێم و ڕۆژی له‌ناوچوونی دیاری كراوه! ئه‌وه‌ی پرسیارێكی گرنگه، ئه‌وه‌یه كه ناچار كردنی ئێران بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له چییه‌وه هات؟؟؟؟
ساڵی ٢٠١٢ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیری ئیسرائیل، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، وێنه‌ی بۆمبێكی برده كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆرك، له‌سه‌ر وێنه‌ی بۆمبه‌كه هێڵێكی سووری دیاری كردبوو، كه ته‌لویحه‌ن ئاماژه بوو بۆ به‌زاندنی هێڵی سووری ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه! به دیدگای ناتانیاهۆ، ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی، پێویستی به ٢٥٠ كیلۆگرام یۆرانیۆمی ڕێژه‌ی سه‌ددی بیستییه، تا هه‌ر كاتێك ویستی پله‌ی پیتاندنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌رزتر بكاته‌وه بۆ بواری چه‌كسازی! ناتانیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ڕێگه نادات ئێران بگاته به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و رێژه‌یه و له‌ئه‌گه‌ری وه‌ها حاڵه‌تێكیشدا تاك لایه‌نه هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ری، ئه‌و به‌دروستی وتی: ئێڕان ده‌بێت بزانێت، كه رێگه‌یان پێ نادرێت له‌و هێڵه سووره بپه‌ڕنه‌وه!!
گوشاره‌كانی ئیسرائیل تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ڕۆشتن كه ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی گه‌وره و خوێناوی له ناوچه‌كه‌دا كرد كه به ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌ترسیدار ده‌بوو، په‌لی ده‌هاویشت بۆ جه‌نگی جیهانی سێیه‌م و گه‌رنا تێكچوونی باڵانسی ئابوری جیهان! چونكه ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمزی كرد كه نزیكه‌ی سه‌ددی چلی ئابوری جیهان له‌وێوه ئاڵوێر ده‌كرێت! كه‌واته تاكه ڕێگه ئه‌وه‌یه كه یان عه‌نته‌ریاتی ئێران له ناوچه‌كه‌دا قه‌بووڵ بكرێت یاخود ئیدی هه‌نگاوێك لێی بێنه پێشه‌وه!
بۆیه له‌ژێر ئه‌و گوشارانه‌دا ئێران هێنرایه ژێر بار كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بێت، گه‌رنا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌میدا كراوه‌ن، ئێران ملیدا و ئیسرائیلیش هه‌ر به‌رده‌وام بوو له هه‌را، ناتانیاهۆ چه‌ندین جار دژی ئه‌نجامدانی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستایه‌وه و ئه‌وه‌ی به ده‌رفه‌تێك بۆ ئێران زانی تا سوود له كاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت بۆ ته‌واو كردنی هه‌نگاوه‌كانی تری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی!
ئێستا وا دیاره لای ئه‌مه‌ریكا هه‌موو پێشبینییه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئێران به‌ڕاست گه‌ڕاون و ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نه‌بووه! بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌ر زوو زوو به بیانووی پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه، گه‌مارۆی تر ده‌خاته سه‌ر ئێران و له‌و سزایانه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه كه له سه‌روبه‌ندی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئێرانی هه‌ڵپه‌ساردبوو!
باشه كه ئه‌و گه‌مارۆ ئابورییانه بۆ سه‌ر ئێران هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بووه له‌سه‌ر شكستهێنان به پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئه‌دی بۆجی به‌رده‌وام سزای زیاتری ده‌درێت؟ ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌یه‌كی چڕی داڕشتووه تا به‌و ڕێگه‌یه ئابوری ئێران داته‌پێنێت و ڕێژه‌ی برسی و بێكار له وڵاته‌كه‌دا زۆربێت، به‌مه‌ش هه‌مان سیاسه‌تی عێراقی له‌به‌رامبه‌ردا بگرێته به‌ر، واته ڕێگه بدات نه‌وته‌كه‌ی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك بنێرێته ده‌ره‌وه. ڕه‌فسه‌نجانی پێش مردنه‌كه‌ی، ئه‌م پیلانه‌ی ئه‌مه‌ریكای به خامنه‌ئی گه‌یاند، ڕه‌فسه‌نجانی وتی “باڵوێزی پێشووی ئێڕان له ئه‌مه‌ریكا كه كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراو و ڕێزلێگیراوی هه‌موومانه، هاتووه‌ته لام و ئاگاداری كردووم كه ئه‌مه‌ریكا هه‌مان به‌رنامه‌ی عه‌ڕاقی بۆ ئێرانیس هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئێران بخاته ته‌نگه‌به‌رێكه‌وه كه‌وای لێ بكات نه‌وت ته‌نیا به‌رامبه‌ر به‌خۆراك بنێرێته ده‌ره‌وه و پاره‌كه‌ی له‌بانكێكی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبگرێت و بدرێت به خۆراك بۆ ئێرانییه‌كان!”.
ڕه‌فسه‌نجانی ئه‌مه‌ی به‌و هۆكاره زانی كه خامنه‌ئی ناچار كرد ڕازی بێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ٥+١ له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆش كه ئه‌و ته‌وافوقه له شكسته‌وه نزیكه، وادیاره هه‌مان پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران له به‌رنامه‌دایه و ئه‌و سزا نوێیانه‌ش به‌شێكن له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه!
له‌ئێستادا باری ژیانی خه‌ڵكی ئێران له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، پاش ئه‌و سزایانه‌ش، تادێت ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، به‌پێی وته‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له‌به‌شێك له شاره‌كانی ئێران‌دا (كه له‌ئاماره‌كه‌دا هه‌مووی ناوچه كوردستانییه‌كانن!) ڕێژه‌ی بێكاری سه‌ددی شه‌سته! ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌مارۆ ئابووریانه‌ی سه‌ر ئێران زۆرتر ببن، ڕه‌وشی ژیانی تێكڕای ئێرانییه‌كان به ئه‌ندازه‌یه‌ك خراپ ده‌بێت كه قابیلی ته‌حه‌موول نابێت، ڕه‌نگه له ژێر گوشاردا ئه‌م ڕژێمه هه‌ندێ چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بكات، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك نابێت!
ناتانیاهۆ پێشبینی كردبوو پاش پیتاندنی ٢٥٠ كیلۆگرام یۆرانیۆم، ئێران هه‌نگاو بنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی لێ‌كرد، به‌ڵام وه‌ك له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره‌دا ڕوونم كردبووه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له سه‌روبه‌ندی ڕێكه‌وتننامه‌ی ژنێفدا و چه‌ندساڵ پاش قسه‌كانی ناتانیاهۆ، ئێران نزیكه‌ی یانزه تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی له‌جۆری ڕێژه‌ی سه‌دی سێ و سه‌دی پێنجی هه‌بووه، هاوكات ٤١٠.٤ كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی جۆری ڕێژه‌ی سه‌ددی بیستی هه‌بووه! كه‌واته دووجار هێڵه سووره‌كه‌ی ناتانیاهۆ به‌زێنرا، هه‌ر ئه‌مه‌ش سڕڕی ده‌ستپێ كردنی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ی وڵاتانی ٥+١ و ئێران بوو !
ئێستا كه هه‌موو سزاكان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانه‌ی ئێران كارا كراونه‌ته‌وه، چه‌ندین سزای نوێش به‌بیانووی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كییه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراون، بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ر موشه‌كێكی بالستیكی له‌ئێران قه‌ده‌غه كردووه كه كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی لێ ببه‌سترێت! ئه‌مه‌ریكاش پابه‌ندبوونی ئێرانی به‌م بڕیارنامه‌وه، به‌یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ژنێف دانه‌وه، به‌ڵام ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی به‌شێك بێت له ڕێكه‌وتننامه‌ی ژنێف، بۆیه به‌رده‌وامه له‌و تاقیكردنه‌وانه و له‌تازه‌ترینیشیاندا موشه‌كێكی نوێی بالستیكی به‌ناوی خوڕه‌مشه‌هر تاقیكرده‌وه كه كێشی یه‌ك تۆن و توانای ڕۆشتنی دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر و هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه! وادیاره ئه‌م ته‌حه‌ددایانه‌ی ڕژێمی ئێران، یان به یه‌كجاری ده‌یكاته كه‌ڵه‌گای ناوچه‌كه (كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قابیلی پێشبینی نییه!) یاخوود پێش ته‌واوبوونی واده‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ژنێف ئه‌م ڕژێمه كۆتایی پێ ده‌هێنرێت، خۆ ڕه‌نگه ته‌حه‌موولی زۆرتریش بكات و بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م په‌لهاوێژی و فراوانخوازییه‌ی كۆتایی پێ ده‌هێنرێت!
بۆ كه‌سی خوێنده‌وار و به ئاگا، هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا له‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی شكستی هێناوه و پێناچێت هیچی لێ بچنێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌ربازی پێشبینی كراوه و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین قۆناغی تری سه‌خت له‌پێش ئێرانه، ده‌بێت ئابوری ئێران له له بواری نه‌وت تا پله‌ی سفر بهێنرێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندین گه‌مارۆی تووندتری ئابووری ده‌خرێته سه‌ری و ڕه‌نگه پاره‌ی زۆرتری له‌بانكه‌كانی جیهاندا بلۆك بكرێت و ڕووبه‌ری ئاڵووێره بازرگانییه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌رته‌سكتر بكرێته‌وه، هاوكات پێده‌چێت سوپای پاسداران و لق و پۆپه‌كانی تری وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌نساروڵای یه‌مه‌نیش بخرێنه لیستی تیرۆره‌وه، جگه له‌مه‌ش ئه‌گه‌ری لێدانی حزبوڵاش له سوریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌هێزه، به‌مه‌ش ئێران ئاڵۆزی گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات، یه‌كه‌م هه‌نگاویشی كه ڕه‌نگه به‌م نزیكانه جێبه‌جێی بكات، دروستكردنی چه‌ندین میلیشیای دیكه‌یه، سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌درێت میلیشیای هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش له‌سوریا دروست بكات، تا له ئه‌گه‌ری ناچاركردنی سوپای پاسداران و حیزبوڵا به‌ده‌رچوونیان له‌سوریا، میلیشیای ئه‌ڵقه له‌گوێی خۆی ببنه جێگره‌وه، پاشان به‌رنامه‌ی هه‌یه كه گروپێكی تری هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش بۆ گیانی سعودییه دروست بكات، بۆ ئه‌مه‌ش پێشتر موقته‌دا سه‌در له‌وه‌ڵامی عادل جوبێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه‌دا كه گوتبووی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێرانه، ئه‌و پلان و پڕۆژه‌یه‌ی ئێرانی به نه‌فامانه ئاشكرا كردبوو. موقته‌دا سه‌در ده‌قیقه‌ن وتی”ده‌بێت میلله‌تی مه‌زڵومی سعودییه‌ش، بۆ ڕزگار بوون له سته‌می ئال سعود و وه‌هابییه تووندڕه‌وه‌كان، هه‌نگاو بنێن بۆ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی”. له كۆتاییشدا وتی “پشتیوان به خودا به‌زوویی له حیجازیش دروست ده‌كرێت!”. به‌پێی ئاماره نافه‌ڕمییه‌كان، نزیك به پێنج ملیۆن كه‌س له‌دانیشتوانی سعودییه شیعه مه‌زهه‌بن!
تێبینی: گومانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه و به‌رنامه‌ی موشه‌كی و شوێنی موشه‌كه‌كان و جاڕ و جه‌ده‌لی كورد و چه‌ند شتێكی تر، بۆ به‌شی سێیه‌م هه‌ڵده‌گرم، لینكی به‌شی یه‌كه‌میش بۆ ئه‌وانه‌ی كه نه‌یاندیوه، له كۆمێنتی یه‌كه‌م داده‌نێم !
ئەگەر تا ئێرە هاتووی نوقتەیەک لەکۆمێنت دابنێ