وتار

‎نامەیەکی کراوە بۆ ئافرەتانی کورد

‎ ماوەیەکە کۆمەڵە ئافرەتێک لە سۆشیال میدیا دەرکەوتوون کە زۆربەیان دانیشتووی وڵاتە ئەوروپییەکانن، ڕۆژانە بەردەوام سناپ دەکەن بەناوی ئەوەی ئەوانە ڕۆڵ دەبینن لە هۆشیارکردنەوەی ئافرەتی کورد، من وەک پسپۆرێکی دەروونناسی بۆ ماوەی مانگێک بەدواداچوونم بۆ سناپی هەر هەموویان کرد، بۆم دەرکەوت ئەو کەسانە خۆیان نەخوێندەوار و ناهۆشیارن، نەخوێندەوار بەو مانایەی نا کە ئەلف و بێ نازانن، بەو مانایەی ئەوان خۆیان پێویستیان بەوە هەیە هۆشیار بکرێنەوە، چونکە هۆشیاری لای ئەوان هەڵگرتنی جانتاو لەبەرکردنی جل و بەرگی Ralph Lauren وKarl Lagerfeld و coach و Gant . …هتد، هۆشیاری لای ئەوان پێشاندانی ماڵ و باخچە و ئاهەنگێڕان و ریکلام کردن بۆ زێڕینگر و بۆ دکتۆری جوانکارییە، هۆشیاری لای ئەوان ئەوەیە هانی ئافرەتی کورد بدەی بچێت بۆتۆکس و فیلەر بکات، بچێت یاخەی باوک و مێردە داماوەکانیان بگرن زێڕیان بۆ بکڕن، چونکە ئەوان هەیانە.
‎ئەوانە خۆیان پێ زۆر هۆشیارە لەبەرئەوەی دەزانن زەڵاتە دروست بکەن و وەک خۆیان دەیڵێن خواردنی تەندروست دەخۆن هههه، بەڵام من ڕووی دەمم دەکەمە هەر هەموویان ئایا چیتان خوێندۆتەوە یان چی دەزانن دەربارەی کۆمەڵناسی خێزان و تیۆرەکانی پێشکەوتنی خێزان و دەروونناسی پەروەردەیی، تا خۆتان بکەن بە دەمڕاست و بێن ئافرەی کورد ئاڕاستە بکەن.
‎من داوا لە هەموو خوشک و دایکەکان دەکەم ئەم جۆرە کەسانە هیچ سوودێک بە کۆمەڵگا ناگەینن بە پێچەوانەوە ئەوانە کۆمەڵگا بەرەو ئاقارێکی خراپ ئاڕاستە دەکەن، دەیانەوێ خۆشباوەڕی ئافرەتی کورد بقۆزنەوە بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان ماڵ و منداڵیان، بۆیە هەر کەسەو لەلای خۆیەوە هەتا زووە هەڵمەتی بلۆککردنیان ڕابگەینێت، زۆربەی ئەو ئافرەتانە لەڕێگای هاوسەرگیرییەکی ناچاری گەیشتون بەو وڵاتە ئەوروپییانە ئێستا دێن پۆز بەسەر ئافرەتی کورد لێدەدەن.

دکتۆر نالین
زانکۆی بیلیفیلد

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button