وتار

خەتای گەورەی دروستبونی قەیرانی دارایی هەرێم بۆ ئەو ئۆپۆزسیۆنە سەخیفە دەگەرێتەوە

بەغدا لەوکاتەوە بووە بەکەڵەگا لەدژی هەرێم کاتێک ئەو ئۆپۆزسیۆنە سەخیفەی هەرێم دروست بوو، ئەگینا بەغدا کەی حەد و جورئەتی ئەوەی هەبوو بەخوار بجولێتەوە بەرامبەر هەرێم.
خەتای گەورەی دروستبونی قەیرانی دارایی هەرێم بۆ ئەو ئۆپۆزسیۆنە سەخیفە دەگەرێتەوە، لەوکاتەوەی ئەوان هاتونەتە بوون، لەئاو خستنە ئاشی بەغداو دوژمنەوە هیچی تریان نەکردووە، ئەوان نەک هەر رێنیشاندەری بەغدا بوون بۆ تەواوی ئابڵوقەو قەیرانەکان، بەڵکو داردەستیش بوون بۆ لاوازکردنی هەرێم، ئەوان داردەستی بەغداو دوژمن بوون بۆ دروستبونی ئەو هەموو گوشارە، ئەوەی ئۆپۆزسیۆن و جاشە سەخیفەکانی هەرێم لەدژی کوردستان کردویانە بەغدا بەخەویش پێی نەدەگەیشت.
ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی هەرێم شەریف بان و بەم جۆرە سەخیف نەبان، بەغدا یەک رۆژیش نەیدەتوانی شایستەی دارایی هەرێم دوابخات، بەڵام چیبکەین لەبەدبەختی کوردە کە ئۆپۆزسیۆن و جاشەکانیشی سەخیفن و واز لەسەخافەتش ناهێنن.
بەڵام رۆژی ئەوانیش دێت !!

نیازحاجی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button