
قایمقامی زاخۆ رایگەیاند، درەنگی شەوی رابردوو باوکێک لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەی، کوڕەکەی خۆی کوشتووە.
رۆژی پێنجشەممە، 03ـی تەممووزی 2025، موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ رایگەیاند: “شەوی رابردوو کەسێک لە زاخۆ کە پێشمەرگەیە، خەریکی پاککردنەوەی چەکەکەی بووە، لەوکاتەدا سێ بۆ چوار گوللە لە چەکەکەی دەرچوون و بەر کوڕەکەی کەوتوون، کوڕەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.”
بە گوتەی موشیر بەشیر، ئەو خێزانە دانیشتووی زاخۆن. گوتیشی: “دەرکەوتووە رووداوەکە بەبێ مەبەست بووە، راستەوخۆ دوای رووداوەکە باوکی کوڕەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە”.
بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە ناوی جەگەر جەرگیسە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە، خێزاندارە و منداڵی هەیە.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ شەوی رابردوو بە رۆژنامەوانانی راگەیاند: “ئەمڕۆ کۆنفرانسی رۆژنامەوانانی لەبارەی رووداوەکە دەبێت”.