وتار

ئەم جاشبەلاشییە چییە بۆ بەغدای ئەکەن؟

ئێستا ئێمەی کورد دوو جۆر مامەڵەمان هەیە لەگەڵ بەغداد، مامەڵەیەکیان هی یەکێتی و حولەفاکانییەتی، کە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەغدا و حەشد و حەوزەن و بە موو لە سیاسەت و ئارەزووەکانیان لا نادەن، بەغداد چی داوا بکات ئەڵێن هانێ و گوشار لە پارتییش دەکەن تا ئەویش بڵێت هانێ! کەچی ئاواش بەغداد هەر هیچیان بۆ ناکات!

مامەڵەیەکی ترمان هەیە هی پارتییە، گوایە لەگەڵ بەغداد نییە و پێچەوانەی خواستی ئەوانە و خۆی گیڤ کردووەتەوە و ناڵێت هانێ، ئەمیش هەر هیچی لەلایەن بەغدادەوە پێ نادرێت!

واتە ئێستا ئێمە بەغدادێکمان هەیە، وەک یەکێتی و جاشئەحزاب و جاشبەلاش و جاشموعارەزە و غالەشێت و ئەحە خوێڕییش لەگەڵی بیت، هەر هیچت بۆ ناکات! وەک پارتیش لەگەڵی نەبیت و شاخ بگیرێنیتە شاخی، هەر هیچت بۆ ناکات. ئیتر تێناگەم فەلسەفەی لەگەڵ بەغداد بوون چییە و سوودی چییە؟! بۆ دەبێت لەگەڵ بەغداد بین و تەسلیم بین، ئێوە تەسلیم نا، بوونە جاشبەلاشی حەشد و حەوزە، ئێ چیتان وەرگرت تا پارتییش وەک ئێوە ببێتە جاشحیزب تا لەوە وەربگرێ؟!

دەوڵەتیشیان نەویست و مووچەشیان نەدانێ، وەڵا واز لە ئیمامی شافعییش بێنن و بچنە سەر دوانزە ئیماکەش، هەر حیسابتان بۆ ناکات، ئیتر ئەم جاشبەلاشییە چییە بۆ بەغدای ئەکەن؟

بارزان عەلی حەمە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button