
دوێنێ شەوو لە بەغداد و هەولێر چی ڕوویدا ؟
ــ بارزانی چی بە بافڵ تاڵەبانی گوتووە ؟!
ــ زانیاری تایبەت
ئێوارەی دوێنی کاک مەسعود تەلەفونی بۆ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کردوە و پێی گوتوە “مادام ڕێکەوتنەکە لەڕێگای جەنابت ئەنجام درا و ئێستا بەغداد عەرقەلە دروست دەکات و پەشیمان بونەتەوە پەیوەندی بە سودانەوە بکە و پێی بڵێ درۆنەکانی حەشد لەکاتی گفتوگۆکانتان بیرە نەوتەکانی پەکخستووە ، وە بەخۆتی گوت سودانی کە تەفەهومی ئەوەیان دەبێت کەواتە بۆچی ئێستا تەراجوع ئەکەن”
بافڵ تاڵەبانی دیسان تەلەفونی کردوە و قسەی لەگەڵ سودانی دا کردوە ،
لە کاتژمێر هەشت و یازدەی شەویش دووجار فواد حوسێن قسەی لەگەڵ سودانی و مالکی کردوە و پێی گوتوون لیژنەتان ناردوە و زانیوتانە حەشدی شەعبی کە بەشێکە لە سوپای عێراقی چی لە بیرە نەوتەکان کردوە کەواتە ئێستا با ڕۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیلەکە بڕوات وە نیازپاکی نیشان بدەن و موچە بنێرن و دواتر کە بیرەکان چاک کراوەنەوە ڕۆژانە ٢٣٠ هەزارەکە هەناردە بکرێت ..
ــ وە ئەم بەیانیە فواد حوسێن جارێکی تر سودانی بینیوە و ئەو لیژنەیەشی بینیوە کە هاتبوونە کوردستان .
ــ ئەمڕۆش هەڵسوڕێنەری کاروباری قونسوڵخانەی ئەمریکا بە تەلەفون قسەی لەگەڵ سودانی کردوە وپێی گوتوە گرفت دروست کردن بۆ هەناردەی نەوت و لێدان لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان ئیدارەی ترامپی توڕە کردوە .
ــ سبەی سێ شەممە یەکلایی ئەم بابەتە دەبێتەوە ، ئەگەر بڕیارەکان ئیجابی بوون موچە دێت ، ئەگەر نا لە چوار شەممە مەسرور بارزانی بڕیار لە پێدانی موچەیەکی نیمچە ناقس دەدات بەداهاتی ناوخۆ
بەشدار بازیانی