رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

بابل.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا ١٠ زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی پۆلیسی بابل رایگەیاندووە، پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران لەگەڵ تانکەرێكی سووتەمەنی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 10یان زیارەتکاری ئێرانین و ئەوی دیکەیش شوفێرێکی عێراقی بووە.

رووداوە هاتووچۆیەکە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ناحیەی شوملی لە سنووری پارێزگای بابل، لەنێوان پاسێک کە زیارەتکارانی هەڵگرتووە لەگەڵ بارهەڵگرێکی سووتەمەنی ڕوویداوە و شۆفێری بارهەڵگرەکە عێراقییە و گیانی دەستداوە.

عادل حوسێنی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی بابل لەبارەی رووداوەکەوە راگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 10یان زیارەتکاری ئێرانی و ئەوی دیکەیش شۆفێرێکی عێراقی بووە.

بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا، ٢١ زیارەتکاری ئێرانی کە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن هاتبوونە عێراق، بە هۆکاری جیا جیا گیانیان لەدەستداوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button