هەواڵ

پاسێک وەرگەڕا 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 40ی دیکە بریندارن

پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە پارێزگای بەسرە وەرگەڕا و بەهۆیەوە لانیکەم 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 40ی دیکە بریندار بوون.

عەلی فرێجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025 رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لەنێوان ناوچەی رومێلە و بازگەی سدرە وەگەڕاوە، هۆکاری رووداوەکەش بۆ تەقینی یەکێک لە تایەکانی پاسەکە و لەدەستدانی کۆنترۆڵ دەگەڕێتەوە.

عەلی فرێجی، ئاماژەی بەوەش کرد، پاسەکە سەرنشینی زۆری تێدابووە و بەهۆیەوە، جگە لە گیانلەدەستدانی 8 کەس، نزیکەی 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمەکانیش گەیێندراونەتە دادپزیشکی.

پاشنیوەڕۆی دوێنێش لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی عەفەک لە پارێزگای دیوانییە، 8 کەس گیانیان لەدەستدا. دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا کوڕی کەریم محەممەداوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button