هەواڵ

مەلا بەختیار: دۆخی یەکێتی لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، دوای کۆنگرەی چوارەم پێموایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حیزبێکی دیموکرات و چەپ کە بڕوای گۆڕانکاری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی هەبێت هەر لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە تاوەکو ئێستا دۆخەکە لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە.

 مەلا بەختیار، سەرکردەی پێشووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلشەرقییە” کە بڕیارە کاتژمێر 9ـی ئەمشەو پێنجشەممە پەخش بکرێت، باسی مێژووی یەکێتی و سەرەتای ڕێکخستنەکانی ئەو حیزبە دەکات و دەڵێت، یەکەمین شانەی یەکێتی من لە سلێمانی دامەزراند، ئەوکات مام جەلال و دامەزرێنەرانی یەکێتی لە دیمەشق بوون.

 مەلا بەختیار پێیوایە ئێستا دۆخەکە زۆر گۆڕاوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە دوایین هەڵبژاردن، یەکێتی 2%ـی دەنگەکانی لە سلێمانی بەدەستهێنا، پێشموایە “ئێستا دۆخەکە زۆر خراپترە خودا لێیان خۆش بێت”، ئێستا خەڵکی متمانەی زۆر کەمبووەتەوە لەو دۆخە سیاسییەی لە کوردستان هەیە، نەک تەنیا لە یەکێتی، بەڵام لە سلێمانی کێشەکان زۆرترن.

لەبارەی داهاتووی حیزبەکە مەلا بەختیار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە دوای هەشتاکانەوە تاوەکو ئێستا ئێمە ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەتەوە، دوای ڕێکخستنەوەی نێوماڵی یەکێتی و دوای کۆنگرەی چوارەم پێموایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حیزبێکی دیموکرات و چەپ کە بڕوای گۆڕانکاری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی هەبێت هەر لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە تاوەکو ئێستا دۆخەکە لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە.

لەبارەی هۆکاری دابڕانیشی لە یەکێتی، مەلا بەختیار هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەو یەکێتییەی ئێستا ئەو یەکێتییەی جاران نەماوە کە من تێیدا خەباتم کرد، هەم لە ڕووی فیکری و هەم سیاسی و ڕێکخستنەوە، هاوکات جۆری سەکردایەتییەکەی، ئێستا وەک خۆی نەماوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button