هەواڵ

سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید جێبەجێکرا

دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەند کرد کە ماوەی پێنج مانگ لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمێنێتەوە. 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە خاوەندارێتیی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەکات، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، بڕی قەرزەکان گەیشتووەتە بڕی 92 ملیار دینار، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بڕیاری داوە 60 موڵکی شاسوار عەبدولواحید بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە و بیانفرۆشێت.

سەرچاوەیەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاند: دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی بۆ پێنج مانگ زیندانیکردن پەسەند کرد و لە ژوورێکی تایبەت دەمێنێتەوە، هەروەها سەردانیکردن بۆ لای شاسوار بەپێی خشتەی زیندانەکە دەبێت. 

بەپێی زانیارییەکان لە ژوورەکەی شاسوار عەبدولواحید تەلەڤزیۆن و کتێب بەردەستە، چەند جارێک پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و خێزانەکەی سەردانیان کردووە. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button