
وتار
سه‌گبابی واش هه‌یه ئه‌ڵێ یه‌كێتیی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نه‌كردووه
ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه ده‌بوایه بچێته كیتابی گینسه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی بافڵ و قوباد ده‌سیان به‌سه‌ر یه‌كێتییا گرتووه ئه‌مه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه كردویانه ، ته‌بعه‌ن به ئاسانی نه‌كراوه با پێتان بڵێم/
- بۆ پڕۆژه‌ی دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی مام جه‌لال له كه‌ركووك، باوڕ بكه‌ن دوای ته‌نازول كردن و پاڕانه‌وه‌یه‌كی زۆر له حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وسا ڕێگه‌یان دا په‌یكه‌كه‌ره‌كه دابنێین ئه‌وه‌ش به‌و شه‌رته‌ی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ په‌كه‌ره‌كه دابنێین و پاشان بیبه‌ین بۆ بانی مه‌قان چه‌م چه‌ماڵ
- بۆ پڕۆژه‌ی گۆڕینی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی مام جه‌لال ، ئه‌وه‌ش به ئاسانی نه‌كراوه به جددی ده‌س نه‌ما له به‌غدا ماچی نه‌كه‌ین تا موافه‌قه بده‌ن ، سوپاس بۆ خه‌زعه‌لی به زاره‌كی وتی باشه ئێمه‌ش ئه‌و باشه‌یه‌ی خه‌زعه‌لیمان قۆسته‌وه ئیتر خوا ڕه‌حم كا هێشتانیش دیار نییه نه‌تیجه‌كه‌ی چی ئه‌بێ
- مژده‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ترتان پێ ئه‌ده‌ین به‌م نزیكانه ناوی گه‌ڕه‌كی “قه‌ره‌جاوه‌ی سلێمانی” ئه‌گۆڕین بۆ گه‌ڕه‌كی “خه‌زعه‌لی” وه‌ك ڕێزگرتنێك بۆ پشتیوانییه‌كانی خه‌زعه‌لی بۆ یه‌كێتیی ، شه‌قامی مه‌وله‌ویش ئه‌گۆڕین بۆ شه‌قامی كه‌لدانی ، حه‌پسه‌خانی نه‌قیبش ئه‌گۆڕین بۆ شنیار ئه‌نوه‌ر
هه‌ر بڵێن یه‌كێتیی پڕۆژه‌ی نییه و ئیش ناكا🤔
پارتیش با هه‌ر خه‌ریكی سه‌وز كردنی پشتوێنه‌ی شاره‌كان بێ و شه‌قامه‌كانی پاریسی فه‌ره‌نسا ناوبنێ پێشمه‌رگه و خه‌ریكی دروست كردنی پڕد و پۆند و قوتابخانه و قیرتاوكردنی جاده‌كان بێت و شه‌ڕی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكا له به‌غدا و كاره‌با بكاته ٢٤ سه‌عاتی و چی و چی ، هه‌موو پڕۆژه‌كانی پارتی و حوكمه‌تی هه‌رێم به‌قه‌د یه‌ك پڕۆژه‌ی یه‌كێتیی سوودی نیه بۆ یه‌كێتیی به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك
سالار تاڵەبانی
ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی
Facebook Comments Box