هەواڵ

مالیکی هێرشی کردە سەر سوودانی

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە هێرشکردنەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانێتییەکەی کرد و ڕایگەیاند، سیاسەتمەداری ڕاستگۆ و خزمەتگوزار پێویستی بە بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت و دروستکردنی سوپای ئەلیکترۆنی نییە بۆ شکاندنی نەیارەکانی و کڕینی ویژدانی خەڵک.

 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەناو ماڵی شیعەدا هەشت لیستی سەرەکی کێبڕکێی یەکتر دەکەن، لەناو ئەو لیستانەشدا هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، کێبڕکێی تووندی یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی لەسەر ئاستی عێراق.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەمڕۆ لە بەغدا بەشداری لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانێتییەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، “سیاسەتمەداری ڕاستگۆ و باوەڕ بەخۆبوو بە کارەکانی و دڵسۆز بۆ گەلەکەی، پێویستی بە دروستکردنی سوپای ئەلیکترۆنی نییە بۆ جوانکردنی وێنەی خۆی و شکاندنی ئەوانی دیکە، هەروەها پێویستی بە کڕینی ویژدان و دەنگی خەڵک نییە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت و ماڵی گشتییەوە”.

مالیکی لە وتارەکەی ئەمانەشی وت:

٠ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لەکاتێکدا ناوچەکە و جیهان بە دۆخێکی پڕ لە گرژییدا گوزەر دەکات، نیشانەی ئەزموونی تۆکمەی دیموکراسیی و سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسییە لە عێراق.

٠ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەوڵ بۆ پاراستنی شکۆ و سەروەری دەوڵەت، هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت و بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان دەدات کە گەرەنتی پاراستنی داهاتووی وڵاتن.

٠ بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن وەڵامدانەوەی داواکاری پێشووی بەعسییەکان و ئەوانەیە کە شەڕ و ماڵوێرانییان بۆ عێراق دەوێت.

٠ داوا لە خەڵک دەکەم بە گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button