وتار

گۆڕانکارییە گەورەکە

ئەگەر کار و پڕۆژەکانی کاک مەسرور بە نیەتی بانگەشەی هەڵبژاردنیش بێت، خەڵک ئەو بانگەشەیەی خۆش دەوێت، حەزمان دەکرد ساڵانە 6 مانگ لەناو بانگەشەی لەمجۆرە بین، تەنها ئەمڕۆ 29 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی کردەوە…

بانگەشەیەک، شارم بۆ ڕووناکتر و پاکتر و قوتابخانە و نەخۆشخانەم بۆ زیاتر بکات، پێشوازی لێدەکەم.

دووساید کردن و قیڕ کردنی سەدان کیلۆمەتر و دروستکردنی 80 پۆندی گڵدانەوەی ئاو و کارەبای 24 کاتژمێری… پێشوازی لێدەکەم.

کوردستانێک کە تەنها سەدا %5ـی خەڵکەکەی دەیانزانی سیستەمی بانکی و کارپێکردنی چییە و ئێستا خەڵکی ئاسایی و مووچەخۆر ئەلیکتڕۆنین!

ساڵانێک هەزاران ڕووداوی هاتووچۆ و سەدان گیانلەدەستدان بەم ڕووداوە، ئێستا سەدا 60%ـی کەمتر!

لە نەبوونی ئاو و بەفیڕۆدانی، سەرگەردان بووبووین، بە 9 بەنداوی گەورە و دەیان پۆند ئاوی کوردستانی گڵداوە، گەڕەکەکان لەبێ ئاوی ڕزگارکران و جۆگەکانیش ئاوی پاکی پێداهاتن.

لە ژینگەیەکی نا تەندروست و هەبوونی ئاسمانێکی ڕەش، هەزاران مۆلیدەی کوژێندرانەوە و ملیۆنان دار چێندران!

هەرچەندە ئەوانەی وتم بەشێکی کەمن لەو گۆڕانکاریە گەورەیە، بەڵام کاریگەییەکی وایان دروستکردوە کە ئێستا هیچ کەسێک ناتوانێت لەسەردەمی شەش ساڵ پێش ئێستا بژیت.

محەمەد کوردی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button