
وتار
جەنابی کاک مسرور چی فەرموو…
لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کاندیدانی پارتیمان رێزدار کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتیمان چەند رێنماییەکی کاندیدانی پارتی کرد لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و فەرمووی :
ئێوە ببنە نوێنەری راستەقینەی هەموو کوردستان نەک تەنها پارتییەکان ،
هەروەها گوتی هەروەک جەنابی سەرۆک دەفەرموێت ئاستی خەڵکی پارتی دیارە وەک خەڵکی تر نییە ، بۆیە ئێمە بەڕەوشتێکی بەرزەوە دەچینە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ،
هەروەها جەنابیان گوتی دەبێت بەجۆرێک بانگەشە و کەمپین بکەن لەئاستی کەسایەتی و میژووی رێبازی بارزانی بێت .
شاخەوان عەبدوڵا
Facebook Comments Box