وتار

هەمووی باسی کاک (محمد و موژدە خان) دەکات کەس باسی کاک (کاوە عبدولقادر و هاوژینەکەی) ناکات

هانا چۆمانی

لەبەر ئەوەی میدیای پرۆفیشنال و رۆژنامەوانی بنکۆڵکار دەگمەنە لە کوردستان، بۆیە زۆر بە ئاسانی کەسێک دەتوانێ خۆی لە چاوی میدیا بشارێتەوە یان کەسێک بکرێتە ئامانج، هەموو میدیاو خەڵک باسی ژن و مێردی پەرلەمانتارێک بکەن.

بۆیە هەموویان چاویان چۆتە سەر (محمد ئیسماعیل و موژدە مەحمود)ی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ کە ژن ومێردێک هەشت ساڵە موچە وەردەگرن و ژیان خەڵکی خۆبەخشەکانی نەوەی نوێش لە شوێنی خۆیەتی

بەڵام کەس باسی کاوە عەبدولقادر و وەزیرە ئەحمەدی هاوژینی ناکات کە هاوشێوەی (محمد و موژدە) لە هەولێر ۸ ساڵە پەرلەمانتارن.

ئەوەی کاوە عەبدولقادر جیا دەکاتەوە ئەوەیە، لەشکرێک لە خزم و کەسوکاری خۆی لە هەریر و باتاس لە ناو ئەو حیزبە کاندید کردووە و کڵاوی خستووتە سەری هەموو نەوەی نوێ.

کاوە عەبدولقادر چوار ساڵ پەرلەمانتار بوو پاشان لە ساڵی 2021 ژنەکەی کردە پەرلەمانتاری عێراق بە یەکەوە دەوامیان دەکرد یەک لە بەغدا ئەوەی دیکە لە هەولێر

کەچی پەرلەمان هەڵوەشایەوە کاک کاوە گوتی: خانەشینیی پەرلەمانتاریم ناوێ، ئێ کاکە بۆ چیتە ژنەکەت هەموو مانێگ نزیکەی 20 ملیۆن دینار وەر دەگرت!

ئەو ژن و مێردە 8 mساڵە پەرلەمانتارن, دەیانەوێ بیکەنە سێ خول تاوەکو کاک کاوە و وەزیرە خان 12 ساڵ مووچەی پەرلەمانتاری لە هەولێر و بەغدا وەربگرن.

کاوە عەبدولقادر و ژنەکەی تەنیا لە ساڵی رابردوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خۆیان کاندیدی نەوەی نوێ نەبوون، کەچی کۆمەڵێک خزم و کەسی نزیکی خۆیان کاندید کرد، کاک شاسوار باسی هەر کەسێکی کردبێت ئەوان گوتوویانە پارتیە و خیانەتت لێدەکات بەس ئێمە دڵسۆزی تۆین

سەیرکەن ئەمانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید بوون کە بەپێی راپۆرتێکی بنکۆڵکاری خۆم دەرمخستووە.

بەڕێز ئاشنا عەبدولخالق كاندید ژمارە 12 براژنی كاوە عەبدولقادر.

بەڕێز نزار حەمەئەمین کاندیدی 13 كوڕی پوری كاوە عەبدولقادر.

بەڕێز عەلی عەباس عەبدوڵڵا كاندیدی ژمارە 17 زاوای كاوە عەبدولقادر و شوفێری تایبەتی وەزیرە ئەحمەدی هاوژینی.

بەڕێز حەسەن مەولوود کاندید ژمارە 21 خزمی كاوە عەبدولقادر.

بەڕێز ژیلوان رەزاق حەوێز کاندیدی ژمارە 22 خزم و خێزانی هاوڕێی نزیکی کاوە عەبدولقادر.

بەڕێز سدیق جەلال محەممەد کاندیدی ژمارە 23 خزمی كاوە عەبدولقادر و پاسەوانی وەزیرە ئەحمەدی خێزانی.

معقولە ئێمە شەری پارتی و یەکێتی بکەین بەناوی بنەماڵە، کەچی ئەوان خەریکن پرۆسەکە بە خێزانی دەکەن و بچوکیان کردۆتەوە لە ژن ومێرد؟

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش بخوێنەوە
Close
Back to top button