
شەڕی دوو هێزە موسڵمانەکەی سودان لەسەر چیە؟
لە سودان دوو هێزی سەرەکی شەڕ لەگەڵ یەکتر ئەکەن، یەکێکیان بەحساب سوپای ووڵاتەکەیە بە سەرۆکایەتی عبدالفتاح بورهان، هێزەکەی تریش ناوی هێزی پشتوانی خێرایە بە سەرۆکایەتی محمد حمدان دەقلۆ ناسراو بە حمیدتی، هەردووکیان پێشتر داری دەستی بەشیر بون بۆ کوشتوبڕ، هەردووکیان عەرەبن، خۆشیان بە موسوڵمان ئەزانن و لەکاتی شەڕ و کوشتنا اللە اکبر ئەڵێن و لە قسەکردنا بسم اللە و حەمدو سەنا و سڵاوات ئەڵێن، پشتیوانی خێرا میلیشیای خێڵەکی عەرەبن بۆ کوشتنی غەیرە عەرەبەکان لە دارفور دروستکران، کە ئەوانیش هەر موسوڵمانن، پێشتر ناویان جەنجەوید بوو، بەڵام دواتر بەشیر سیفەتی یاسایی پێدان و ناوی لێنانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، هەردوولایان هاکاری سعودیە بون و بۆ شەڕی یەمەنیەکان و هێزیان ناردووە و تا ئێستاش پشتیوانی خێرا هێزی لە سنوری یەمەن هەیە، هەردووکیان خۆپیشاندانی سودانیە دروسکراوەکانی سودانیان قۆستەوە و ئینقیلابیان کرد بەسەر عومەر بەشیردا و
بورهان بوبە سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی و حمیدتی بوبە جێگری و وەعدی گواستنەوەی ووڵاتیان لە سەربازیەوە بۆ مەدەنی نەبردە سەر، زۆری نەبرد هەردووکیان، لەگەڵ ئیسرائیل ڕێکەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی و دانیان بە ئیسرائیلدا نا وەک دەوڵەتێکی شەرعی. دواتر بەهۆی ناکۆکی لێک جیابونەوە و دەستیان دایە شەڕێکی خوێناوی، هەردوولایان وەحشیانە رەفتار ئەکەن، تەنها لەسەربازگەیەک لە کەرەری سوپا زیاتر1500 چەکداری پشتیوانی خێرای گولەباران کرد، سوپای سودان لەلایەن تورکیا و میسرەوە پشتگیری ئەکرێت، سوپای میسر بە فیعلی بەشداری شەڕی کردووە لە هەندێک کاتدا و ئەووترێ زیاتر لە چل هەزار سەربازی میسر لە سودانن، تورکیا پاڵپشتی سەربازی بە درۆنی بەیرەکدار و دەعمی تر پاڵپشتی سوپا ئەکات، ئیخوان و ئیعلامی ئیسلامیەکانیش پشتگیری سوپا ئەکەن و وا پیشانی خەڵکی ئەدەن سوپا موجاهید و موسوڵمانن و پشتیوانی خێرا کافر و بێدینن، ئیمارات لە ژێرەوە پشتگیری ماددی و چەکدارکردنی پشتیوانی خێرا ئەکات و لەسەرەوەش ئەیەوێ خۆی بیلایەن پیشان بدات، سعودیە خۆی بیلایەن پیشان ئەدا و پەیوەندی لەگەڵ هەردوولایان هەیەو هەردوولاشیان بەچەکدار بەشداری شەڕی یەمەنیان کردووە، ئیسرائیل و ئەمەریکا خۆیان بێلایەن پیشان ئەدەن و بە حسابی خۆیان هەوڵی ئاشتی ئەدەن.
یوسف ئەحمەد محەمەد



