وتار

دیسان بەرامبەر پارتی دۆڕاین

کارتی تەزویریشمان لەدەست سوتا
دیسان بەرامبەر پارتی دۆڕاین
بۆچی دەنگەکانی پارتی هەر زیاد دەکات؟

پارتی هەموو کارتەکانی لە دەستمان سوتاند، کارتی بەهانەی تەزویری دەنگدەری سوری، ئێرانی و تورکیشی لە دەست تۆپاندین

ئێستا بەناچاری دەبێت بڵێین، پارتی هەر وا گەورە دەبێت و دەنگەکانی هەڵدەکشێت، ئێمە هەروا دەپوکێینەوە هۆکارەکەش ئەوەیە خەڵک رۆژ بەرۆژ متمانەی بە قسەکانی ئێمە نامێنێت و متمانە بە کردارەکانی پارتی دەکەن، ئێمەش هەرد ەبێت بڵێن ئەو نانە بەو دۆشاوەی

بۆچی دەنگەکانی پارتی زیاد دەکات؟

ئێمە ساڵانی پێشوو، هەرگیز نەماندەهێشت، پارتی تامی سەرکەوتنەکانی بکات، ئەگەر ٥ ملیۆن دەنگیشی هێنابواییە، دەمانگوت تەزویرە و خۆشیەکەیان لێتێکدەچوو، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٢٤ و هەڵپە هەڵپی سیاسیە کورتبینەکان، بە هات و هاواری جیاحیا و گۆڕینی سسیتەمی هەڵبژاردنی هەرێم، پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران و سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێمەی بەدۆڕاندا و دەمی بەستین
ئێستا هیچ بەهانەمان نەما کە بڵێین دەنگەکانی پارتی تەزویرن

ئەوەش هەڵەیەکی دیکەی ئێمەی بەرەی دژە پارتی بوو کە کارتەکەنمان یەک بەدوای یەک سوتاند، لە کۆتاییش بۆ خەڵک، ئێمە و عێراق دەرەکەوت، دەنگەکانی پارتی پاک وبێگەردن و کەس ناتوانێت رەخنەی بکات، لەکاتێک پێشتر بە نوێنەرانی وڵاتان وباڵیۆز و کونسوڵەکانمان دەگوت: دەنگەکانی پارتی تەزویرن، یان وەک رێواس فایق دەیگوت: زۆرینەی موزەیەف.

ئایا هۆکاری زیادبوونی دەنگەکانی پارتی چیە؟
لە جیهان بەگشتی، خەڵک دوو شتی بەلاوە گرنگە، ئەمنیەت و خزمەتگوزاری، لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی ئەوروپا یەک خاڵ زۆر زەق دەکرێتەوە، (ئەمنیەت) دەڵێن: پەنابەران ئەمنیتیان تێکداوە، ترسیان بڵاوکردۆتەوە و خەڵکەکەمان دەترسێت و هەست بەئارامی ناکەن.

واتا بۆ ئەوان ئەمنیەت لە هەموو شت گرنگترە لەکاتێک ئازادیان هەیە، ژیانیان کاملە و موچەشیان هەیە، بەڵام ئەمنیەت گرنگترین خاڵە، ئێ پارتیش لە هەولێر و دهۆک ئەوەی کردوە، خەڵکیش ئەوەیان بەلاوە گرنگە نەک قسە و رەخنەی ئێمەی دژە پارتی.

هەروەها خاڵێکی دیکە، خەڵک قەناعەتێکی بۆ دروستبووە، دەڵێن: پارتی خزمەت دەکات، کاردەکات، پڕۆژە دەکات، لەناو دونیایەک گەمارۆی سیاسی و قەیرانی دارایی پارتی سنوری هەولێر و دهۆکی کردووە بە ناوچەیەک کە لە ئێران، عێراق و سوریا تەنانەت ئوردەن پێشکەوتووترە و تەنانەت لە هەندێک پڕۆژەدا لە پێش هەندێک وڵاتی ئەوروپایە

ئێمەی بەرەی دژە پارتی، لەرابردوو خەڵکی کوردستانمان ماندوو کرد بە قسە، بە رەخنە، بە هاتوو هاوار، بەڵام نەمانتوانی پارتی رابگرین، خەڵکەکە دژی پارتی هانبدەین و رێگری بکەین ببێت بە زۆرینە!

نەک نەماتتوانی پارتی رابگرین، بەڵکو ئێستا بەهەموومان هێندەی پارتی نابین

هاوکات لە کابینەی نۆ، مسرور بارزانی، لەماوەی ٦ ساڵی رابردوو نەک تەنها ئەمنیەت، ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سنوری هەولێر و دهۆکی بردە قۆناغێکی دیکە، بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوە، ژێرخانی وڵات و پڕۆژەی ستراتیژی دورمەودوا

بەتایبەت لەبواری سیستەمی بانکی، ئاو و ئاوەڕۆ، پۆند و بەنداو، رێگاوبان و تەندروستی، هەرئەوەش پارتی گەیاندە ئەو ئاستەی نەک لە کوردستان لە عێراقیش ببێتە حیزبی یەکەم

ئەو هەولێرەی ئێمە پێمان دەگوت: گوندێکی گەورە ئێستا بووە بە شارێکی پێشکەوتووی گەورەی بازرگانی و سیاسی لە ناوچەکە

ئێمەش هەر خەریکی بەیت وبالۆرە بووین و دەبێت هەڕ بڵێین روخانی پارتی نزیکە .

هانا چۆمانی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button