گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کاردانەوەکانی دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە نایاساییەکان ڕایگەیاند، لە کۆی ٣٩٧ ڕووداوی هاتووچۆ لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، ٦٦ ڕووداویان بەهۆی ماتۆرسیلەکانەوە بووە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئەوەشی گوت: بەپێی یاسای ٨٦ـی ساڵی ٢٠٠٤ـی عێراقی، ئەو کەسانەی هاووڵاتیی فەرمیی عێراقیی نەبن، ناتوانن ماتۆرسکیل لێبخوڕن.
لەبارەی ئەو کارمەندانەی کە کاردانەوەی نەرێنییان بەرامبەر بە هاووڵاتییان هەبووە لەکاتی ئەرکدا، حاجی گوتی: “هەر کارمەندێک لە ئەرکدا بووبێت و کاردانەوەی نەرێنی بەرامبەر بە هاووڵاتییان هەبووبیت، ئەوا ڕووبەرووی سزایی سەربازیی کراوەتەوە و بەشێکیشیان لەسەر ئەو کارانە بەند کراون”.
گوتەبێژەکەی هاتووچۆیی هەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە مۆڵەت و ڕێگەپێدانی فەرمییان نەبێت، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.