قه‌یس خه‌زعه‌لی داوای لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی كچێك ده‌كات
قه‌یس خه‌زعه‌لی، داوای لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی كچێك ده‌كات، به‌گوته‌ی ناوبراو به فیشه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژراوه.
قه‌یس خه‌ز عه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 20ی ئه‌یلوولی 2022، له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ده‌بێ به‌زووترین كات لێكۆلینه‌وه له كوشتنی “زینب عه‌سام” كه له 15ی ره‌بیع، به فیشه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكی كوژرا.
خه‌زعه‌لی داوا له هێزه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌كات راپۆرتێكی تێرتهسهل و باوڕپێكراو له‌وباریه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای روونكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه له هێزه‌كان ده‌كات كه ئه‌و رووداوه ترسنۆكانه چۆن روویداوه؟.
هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات چۆن ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوونیان له سه‌ر خاكی عێراق هه‌یه، چونكه ئه‌مه پێشلكارییه‌كی روونی ده‌ستووری عێراقه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو چۆن ده‌كرێت به‌بیانووی راهێنان ته‌قه له‌ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كه و به‌بێ بوونی په‌رژین یان شوێنی تایبه‌ت به‌راهێنان، نابێت گوله بگات به شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان.