لە یەکەم ئۆپەراسیۆنی لەم جۆرەدا لەسەر خاکی ڕووسیا، ڕێکخراوێکی ئەمریکی، ڕۆژی سێشەممە، لە خانەی هەتیوەکان لە سانت پترسبۆرگ، دوو کۆرپەی ئەمریکی کە لە شاری ڕووسیا لەدایک بوون لە دایکی جێگرەوەی ئاوارەبووی شەڕی ئۆکرانیا، وەرگرتەوە.
بەپێی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییەی کە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە، دووانەکان ڕادەستی دایک و باوکە ئەمریکییەکانیان کراون.
دووانەکان کە پێکهاتوون لە کوڕ و کچێک، لە چوارچێوەی ئەرکێک بۆ ڕێکخراوێک کە ناوی خۆی ناوە “پرۆژەی داینامۆ”، یەکەمجارە لەسەر خاکی ڕووسیا، بەپێی ئەوەی لەلایەن ڕێکخراوەکەوە ڕاگەیەندراوە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن سەربازانی پێشووی هاوپەیمانان دامەزراوە، ئەم ڕێکخراوە یارمەتی ئەمریکێکان و هاوپەیمانان دەدات لە کاتی کشانەوەی سەربازیی و لە ئەڤغانستانیش ڕۆڵی خۆیان بینیوە.
پیتەر دابرۆڤسکا، وتەبێژی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییە کە بنکەکەی لە شاری تامپای ویلایەتی فلۆریدایە، ڕایگەیاندووە، ئەو دوو منداڵە نەڕفێنراون، بەڵکو دوای پەیوەندی لەگەڵ لایەنە ڕووسییەکان ئەو ناوچانە چۆڵکراون و ئەو دوو منداڵەش تەنیا ماون. بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێسن
ئەو دایکە جێگرەوەیە لە شاری دۆنباس دەژیا کە یەکێکە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ئۆکرانیا. بەهۆی ئەو شەڕانەوە سەرەتا ڕووی لە کریمیا کردووە پێش ئەوەی بگاتە سانت پترسبۆرگ و لەوێ دووانەکانی لەدایک بووە، بەپێی بەیاننامەی ڕێکخراوەکە ئەو دوو منداڵە گواستراونەتەوە بۆ خانەی هەتیوەکانی ئەو شارە و دایک و باوکی تەکساس کە نەیانویستووە ناسنامەکانیان ئاشکرا بکەن، بەدوایاندا دەگەڕان، بەڵام بێ سوود بوو.
پاشان پەیوەندییان بەو ڕێکخراوەوە کرد، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕێکخراوە، برایان ستیرن، گەشتێکی بۆ ئیستۆنیا کرد بۆ دەستپێکردنی ئەرکی وەرگرتنەوەی دووانەکان لە نارڤا کە شارێکە لەسەر سنووری ڕووسیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چۆنیەتی چاکبوونەوەی ئەو دوو منداڵە نەکراوە، بەڵکو تەنها ئاماژە بەوە کراوە کە “ئەرکەکە هەفتەیەک ئامادەکاریی خایاندووە و لە یەک ڕۆژدا ئەنجامدراوە”.
لە بەیاننامەکەدا لە زاری برایان ستیرنەوە نووسیویەتی “بە قووڵی سوپاسگوزاری” بۆ خزمەتگوزاری کونسوڵگەری لە باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە مۆسکۆ و تالین، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو. کاتێک پرسیاری لەبارەی هاوکارییەکانی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا کرد، دووپاتیکردەوە کە ئەوان “ڕۆڵیان هەبووە” لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی دووانەکاندا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی فرانس پرێس، ڕەتی نەکردەوە دەستوەردانی خۆی لەو پرۆسەیەدا هەبێت.
وتەبێژێک وتی: ئێمە ئاگاداری ئەم زانیاریانەین، ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم کاتەدا لێدوانی زیاتر نادەین بە هۆکاری ڕێزگرتن لە ژیانی کەسی”.
میدیا مەگەزین