محه‌ممه‌د شیاع سودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی کرد و داوای‌کرد بە زووترین کات پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت. ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەکەوێتە دوای سەری ساڵ.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی شەممە، 26-11-2022، بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق سەرکردایەتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی کرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی بۆ ساڵی تازە (٢٠٢٣).
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران دەڵێت: “پێویستە ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه، به‌زووترین كات تەواو بکرێت و پێشكێشی پەرلەمان بکرێت تاوەکو به‌بێ دواكه‌وتن بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
سوودانی ئه‌وه‌شی گوتووە کە “كاره له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بریتین له نەهێشتنی بێكاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری، رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌بواری ئابوورییدا”.
بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی مانگی 10 هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.
رۆژی شەممە، 26-11-2022، د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 دەکەوێتە ساڵی نوێ.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: لە 8ی مانگی 12ـەوە پەرلەمان دەکەوێتە پشووی یاسادانانی زستانەوە؛ بۆیە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەکەوێتە دوای سەرساڵی نوێ و کۆتاییهاتنی پشووی پەرلەمان.
میدیا مەگەزین