گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایده‌كات، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆککۆماری ئێران، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی تاران ده‌كات.
ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به بانگهێشتی فه‌رمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، سبه‌ی (سێشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری سەردانی تاران دەکەن.
ده‌شڵێت: “ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی هه‌ردوو وڵات لەسەر بابەتە سیاسی، ئابووری و بازرگانییەکان دەبێت”.
كه‌نعانی گوتیشی: “هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دراوسێ باس و بابەتی گرنگ و هاوبەشیان زۆرە و ئەم سەردانە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ ئەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەت لە بواری ئابووریدا زیاتر پەرە بستێنێ”.
میدیا مەگەزین