یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) داوایه‌كی سه‌رۆكی ئۆكرانیای ره‌تكرده‌وه، بۆ پێشكه‌شكردنی گوتارێك پێش ده‌ستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه ئێستا له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فیفا ره‌زامه‌ندی نیشاننه‌داوه له‌سه‌ر داوایه‌كی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ پێشكه‌شكردنی گوتارێك پێش ده‌ستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه‌وا بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا سه‌رسوڕمانی خۆیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوایه له‌لایه‌ن فیفاوه راگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه زیلێنسكی ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی شاشهیهوهكه له‌و یاریگه‌یه‌ی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022ـی لێبهڕێوهدهچێت، گوتارێك پێشكه‌ش به جیهان بكات یاخود به‌شێوه‌ی تۆماركراو.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وانی گفتوگۆكانی نێوانیان له‌گه‌ڵ فیفا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌و چالاكییه وه‌رزشییه جیهانییه كه زۆرترین بینه‌ری له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌بێت، په‌یامێك له‌باره‌ی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی جیهان بكات.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جیان ئینفانتینۆ، سه‌رۆكی فیفا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یاریگاكانی تۆپی پێ شوێنی كاری سیاسی و ناڕه‌زایی ده‌ربرین نییه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی سیاسی له یارییه‌كانی مۆندیال.