کوردستانگرنگ

بۆچی بافڵ تاڵەبانی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات؟

ئەمڕۆ سێشەممە 20/12/2022 میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە کۆبووەتەوە.


بەپێی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین ئامانجی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بینینی ماتیو مکفارلەین، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووە.


ماوەیەکە بەهۆی کوژرانی چەند کەسێکی ناو هێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانی و چەند کەسێکی تر، ئەمریکا بە تەواوی نیگەران بووە لە یەکێتی و هاوکاریی و پەیوەندیەکان لەگەڵ پچڕاندووە.


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی داوای لە مەزڵوم عەبدی کردووە، لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نێوەندگیریان بکات و چاوپێکەوتنەکەیان بۆ ڕێک بخات.


ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی داوای لە فەرماندەی هاوپەیمانان کردووە هاوکاری یەکێتی بکەنەوە و پەیوەندیەکانیان لەگەڵدا ئاسایی بکەنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button