ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی دۆسیه‌ی دوو به‌رپرسی پارێزگای كه‌ركووك ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنیان له یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و فرۆشتنی زه‌ویی ده‌وڵه‌ت، فه‌رمانی بانگهێشتكردن بۆ دوو به‌رپرسی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و دوو دۆسییه كردووه و دوای ره‌وانه‌كردنی دۆسییه‌كانیان بۆ دادگا، به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی موڵكی ده‌وڵه‌ت، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگاری ئێستای كه‌ركووك ده‌ركردووه.
به گوته‌ی فه‌رمانگه‌ی ناوبراو، هه‌مان دادگا فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌ركووك ده‌ركردووه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری له پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌گوێره‌ی مادده‌ی 331 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (11ـی ساڵی 1969)، فه‌رمانی بۆ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی كه‌ركووك ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان له دادگاكانی عێراق، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و دوو تۆمه‌تباره به پێبژاردن و زیندانیكردن سزا بدرێن.
میدیا مەگەزین