بزانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چیان کردووە
محەمەد ئەحمەد:
لەم ماوەیەدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی زۆر دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و بەتایبەتی گرووپ و میلیشیا شیعەکان کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکی پشت سەردانەکانی ئەم دواییەی بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە بۆ دۆزینەوەی سیناریۆیەکە بۆ پەردەپۆشکردنی تێوەگلانی بافل و چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لەوانە بەرهەم ساڵح لە دزینی سەدە کە تێیدا نزیکەی دوو ملیار و نیو دۆلار لە بانکەکانی عێراق دزرا و بەشێکی زۆری پارەکە دواتر لە بەغداوە گەیەندرایە سلێمانی و ئینجا لەوێوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و دوبەی نێردرا.
ڕۆژنامەی فاینانشەل تایمزی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی بە پێنووسی ڕۆژنامەنووس ڕیا چەلەبی لەبارەی وردەکاری دزین و گواستنەوەی پارەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەشێکی زۆری ئەو پارانە لەلایەن گرووپ و ملیشیاکانی شیعەوە و بەهاوکاری چەند بەرپرسێکی عێراقی ( کە یەکێیان بەرهەم ساڵحە ) نێرداوە بۆ ئێران.
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێکی چەکدار چوونەتە بەشی ئایتی فڕۆکەخانە و کارمەندەکانیان لەوێ دەکردووە و دیمەین ڤیدیۆی ناردنی پارەکانیان لە فرۆکەخانە، لە هاردەکان سڕیوەتەوە بۆ ئەوەی کارە نایاسایی و مافیاگەرییەکانیان لە لایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەوە دزەی پێ نەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە کردنەوەی سایتێک بەناوی شەفافیەت لە لایەن قوباد تاڵەبانی کە بووە جێی گاڵتەجاڕی چالاکوانانی سشیال میدیا، بەشێکە لە هەڵمەتێک بۆ پەردەپۆشکردنی دزی و سەرانە سەندن و نادردنە دەرەوەی ملیار دۆلار بۆ دەرەوە. لە ڕاپۆرتەکانی داهاتوودا چەندین نهێنی تری تایبەت بەم بابەتە ئاشکرا دەکەین.