گه‌وره بازرگانه‌كانی رووسیا كه نزیكن له سه‌رۆكی رووسیا، له‌وه‌تی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ستی پێكردووه، رۆژانه 330 ملیۆن دۆلار زیانیان پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، دەوڵەمەندترین بازرگانەکانی رووسیا کە نزیکن لە ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ئه‌و وڵاته‌وه، لە ساڵی 2022ـدا نزیکەی 95 ملیار دۆلاریان لەدەستداوە، به‌شێوه‌یه‌ك هەر رۆژەی 330 ملیۆن دۆلار زیانیان هەبووە.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه هۆكاری ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌شی بۆ ئەنجامی ئەو سزا توندانەی وڵاتانی رۆژئاوایی کە بەسەر رووسیادا سەپاندوویانە لە دوای جه‌نگی ئۆکرانیا، کە لە شوباتی 2022 دەستیپێکردووە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوویکردوەتەوە ، رۆمان ئەبرامۆڤیچ، خاوەنی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەورەترین زیانی پێگه‌یشتووه، بەو پێیەی سامانەکەی بەڕێژەی 57% کەمبووەتەوە، بۆ 7.8 ملیار دۆلار.
هەروەها سەروەت و سامانی جینادی تیم چێنکۆ، وەبەرهێنەری وزە و ملیاردێر و دۆستی نزیکی پوتن، بەڕێژەی 48% دابەزیوە و گەیشتووەتە 11.8 ملیار دۆلار، هەروەها سلێمان کەریمۆڤ هاوپەیمانی سەرۆکی رووسیا، 41%ی سامانەکەی لەدەستداوە و کۆی سامانەکەی بۆ 9 ملیار دۆلار دابەزیوە.
له (24ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2022)، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
میدیا مەگەزین