فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان،بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٢٠ ملیار و ٨٤٨ ملیۆن دینار بۆ ماوەی ٣ ساڵ، بەمەبەستی گواستنەوەو کۆکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی، گوژمەی ٩ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ سنوری زۆنی (٢) دوكان، گوژمەی ١٠ ملیار و ٨٧٣ ملیۆن بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ سنوری زۆنی (٣)چەمچەماڵ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت.
Facebook Comments Box