بەردەوامی پاشلەرزەکانی سنورەکانی نێوان تورکیا و سووریا و کشانەوەی ئاوی دەریای ناوەڕاست کە پێمان وایه پەیوەندییان به ” هەڵکشان و داکشانەوە نییە ” دەبنە هۆی ناجێگیری پلێتەکان و ئەگەرەکانی ڕوودانی بومەلەرزەی زیاتر له کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست، چونکە لە ئێستادا تەواوی پلێتەکانی ناو دەریاکەو وشکانییەکانی دەوروبەری لە جوڵەی پله ناوەنددایە، له چەند پۆستێکی پێشوو ئاماژەمان بە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزه کردووە لە هەندێ ناوچه تا کۆتایی ئەم مانگە ناوچەکانیش بەوردتر دیاری دەکەین کە ئەگەر هەیە لە ئەمڕۆ سێشەمەوە تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بومەلەرزەی زیاتر لە ( + 5 پلە ) به پێوەری ڕێختەر لەم چەند ناوچەیه ڕووبدات :
① ناوچەکانی باشووری تورکیا و خۆرئاوای سووریا و لوبنان و فەڵەستین و ئیسرائیل تا دەگاتە دەریاچەی مەییت و کەنداوی عەقەبەو بیابانی سینا و دورگەی قوبرس.
② ناوچەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و دەریای مەڕمەڕە و ئیجە و باشووری یۆنان و دورگەی کریت.
③ ناوچەکانی نێوان ڕۆمانیا و سربیا و بۆسنەوکرواتیا و دەریای ئەدریاتیک و ئیتالیا و دورگەی ماڵتاو سقلییە.
④ باکووری جەزائیر و سنورەکانی نێوان ئیسپانیا و مەغریب و جەبەل تاریق و خۆرئاوای مەغریب.
وەرگیراوە لە سیروان ساڵح عەلی