هەواڵ
خاوەنی وتەی “ مەعاشەکەو جوانە … “ کۆچی دوایی کرد
مامۆستا ئازاد حەمەخورشید كۆچی
خاوەنی وتەی “مەعاشەكەو جوانە …” کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ شوبات مامۆستا ئازاد حەمە خورشید كۆچی دواییكردووە.
مامۆستا ئازاد لە كاتی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ موچەكانیان لەبەرامبەر توندووتیژی هێزە ئەمنییەكان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بەشێوەیەکی تەنز ئامێز دەردەکەوێت کە بە یەکێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەڵێت” مەعاشەكەو جوانە …….”.
ئەم وتەیەی مامۆستا ئازاد لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری
لێکەوتەوە.
ئازاد حهمه خورشید ساڵی 1955 لهسلێمانی لهدایكبوه پیشەی مامۆستا بوو، ساڵی ٢٠١٥ لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا بەهۆی ئەو وتەیەوە ناوبانگی پەیداکردبوو.
Facebook Comments Box