
کەشناسى هەرێم، پێشبینى خۆى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیاند و دەڵێت: ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەرى تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، کەشى ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨/٥/٢٠٢٣ بە شێوەیەکە کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان . لەبارەى رەوشى کەش و هەواى سبەینێوە رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، هەروەها تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت. ئەوەشى خستووەتەڕو کە لە کاتەکانی ئێوارەى سبەینێ هەینیدا، کاریگەری زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووردا لاى خۆشییەوە، شاهین هورمزی، شارەزای کەشناسی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: لە شەوی هەیینەوە شەپۆلێکی باران بارین ڕولە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و شەپۆلەکە لە سلێمانی و قەڵادزێ و ناوچە شاخاوییەکانی دیکە چڕدەبێتەوە.



