توێژینەوەڕاپۆرتگرنگ

تەنهایی تەمەنی مرۆڤ كەم دەكاتەوە

توێژەران لە زانکۆی “هاربین”ی پزیشکی چینی ئاشكرایانکردوە، هەستکردن بە تەنهایی و گۆشەگیریی تەمەنی دیاریکراوی مرۆڤ کورتدەکاتەوە و دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی کەهۆکارن بۆ مردنی پێشوەختە.

گۆڤاری ” Nature Human Behaviour” ئاماژەی بەوەکردوە، پزیشکەکان پشکنینیان بۆ داتای 90 توێژینەوە کردووە کە 2.2 ملیۆن کەسی گرتووەتەوە لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا، دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە گۆشەگیرن و هەست بە تەنهایی دەکەن ئەگەری مردنی پێشوەختیان زیاتربوو بەهۆی تووشبوونیان بە چەندین نەخۆشی لەوانە شێرپەنجە.

بەگوێرەی وتەی توێژەران، ئەم کەسانە زۆرینەیان سیستمی خواردنی تەندروست و ژیانێکی چالاکیان نیە، هەروەها هەستکردن بەتەنهایی و گۆشەگیریی دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوکردنەکان و لاوازبوونی سیستمی بەرگرییان.

بۆیە توێژەران رێنمایی ئەو کەسانەیان کرد کە هاوسەرگیرییان نەکردووە و هەست بە تەنهایی دەکەن بەشداری لە چالاکییە بەکۆمەڵەکاندا بکەن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان بەهێز بکەن تا هەست بە رازیبوون و گەشبینی بکەن، دووریش بکەونەوە لە زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button