
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە 2/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ و زیاد بوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەجیاوازی (1-2) پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 42 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى