
بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ لیوا لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ٣ لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران، کە بریتیین لە (لیوای ٢٦، لیوای ٢٨، لیوای ٣٠). لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی ٨ـی٨ـی ٢٠٢٣، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
Facebook Comments Box



