ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راست

هەرزانترین وڵاتى جیهان بۆ ژیانکردن، چ وڵاتێکە؟

بەپێى ریزبەندییەک کە کۆمپانیاى (وۆرکیارد ریسێرچ) ئەنجامیداوە، کوەیت لەسەر ئاستى جیهان هەرزانترین وڵاتە بۆ ژیانکردن.

بەپێى ئەو لێکۆڵینەوەیەى کۆمپانیاکە ئەنجامیداوە، تێکڕاى داهاتى هاوڵاتییەکى کوەیتى شەش هەزار و 199 دۆلارە لەکاتێکدا تێچوى ژیانکردن 752 دۆلارە، لێکۆڵینەوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە هەر تاکێکى ئەو وڵاتە دەتوانێت بەشێکى زۆرى موچە یان داهاتەکەى هەڵبگرێت، بەمەش کوەیت ریزبەندى یەکەم وڵاتى گرتوە لە هەرزانى بۆ ژیانکردن.

دواى کوەیت ئەبوزەبى لە ریزبەندى دوەمدا دێت و ریاز بە پلەى سێیەم و دوبەى و شاریقەش لە پلەى چوارەم و پێنجەمدان کە داهاتى تاکیان زۆر زیاترە لە خەرخى مانگانەیان بۆ ژیانکردن و بۆ گەیشتن بەو ئەنجامەیش کۆمپانیاکە داتاى حکومەتەکانى ئەو وڵاتانەى بەکارهێناوە.


هەروەک ئەو کۆمپانیایە باسى لەو وڵاتانەیش کردوە کە ژیانکردن تیایاندا ئاسانترە بەوەى داهاتیان بەرزە و خەرجى بەکاربردنیان کەمە و شارى ملبۆرنى ئوسترالیاش بە یەکێک لەو وڵاتانە دەستنیشانى کراوە، دواى ئەو شارى ئۆسلۆى نەرویج و لەندەن و سان فرانسیسکۆش لە پلەى هەشتەم و نۆیەمى ریزبەندییەکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button