کوردستانگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی بودجە و مووچە

شاخەوان عەبدوڵڵا: پێشینی دەكەین حكومەتی عێراق، بكەوێتە حاڵەتی پارەداركردنی هەرێمی كوردستان. 

دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: سەرۆكوەزیران و شاندی حكومەتی عێراق هیچ داواكارییەكیان لە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەماوە. بۆیە پێشینی دەكەین حكومەتی عێراق، بكەوێتە حاڵەتی پارەداركردنی هەرێمی كوردستان. 

لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت و هەشتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: داخوازی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی دوو مووچە، داخوازییەكی رەوایە و ئێمەش وەك پشتیوانییەك بۆ هەرێمی كوردستان، داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین دوو مووچە بنێریت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button