کوردستانگرنگ

سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئەگەری هەیە باران ببارێت

سبەی ئێوارە بەهۆی بەرزیی (شێ)وە ئەگەری هەورە برووسکە لە سنووری بەشێکی نێو شاری هەولێر، سنووری سلێمانی و کەرکووک هەیە و “رەنگە کەمێک بارانیش ببارێت”.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦/٨/٢٠٢٣ ڕایگەیاند: “پلەی گەرما لەم رۆژانەدا جێگیرە، بەڵام سبەی رێژەی شێ زیاتر دەبێت و بەهۆیەوە زیاتر هەست بە گەرما دەکرێت. هەفتەی داهاتوو بەهۆی کورتبوونەوەی مەودای رۆژەوە شەوان دوو بۆ سێ پلە، پلەی گەرما دادەبەزێت و بەراورد بە ئێستا هەست کەمبوونەوەی گەرما دەکرێت”.

ئەو کەشناسە گوتیشی، سبەی ئێوارە بەهۆی بەرزیی (شێ)وە ئەگەری هەورە برووسکە لە سنووری بەشێکی نێو شاری هەولێر، سنووری سلێمانی و کەرکووک هەیە و “رەنگە کەمێک بارانیش ببارێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button