
بەتۆمەتی رفاندنی کچێک، پۆلیسی راپەڕین پێنج گەنجی تەمەن 19 بۆ 24 ساڵان دەستگیر دەکات.
ئەمرۆ پێنجشەممە 17-8-2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا وتی: “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی راپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد، كە كچەكەی دیارنەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوە و توانرا پێنج گەنج دەستگیربکرێن.”
سەبارەت بەتەمەنی تۆمەتبارەکانیش پۆلیسی سلێمانی وتی: تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 24 ساڵە و پێکهاتوون لەمانە:
ژ. أ. أ. لەدایكبووی 2004
هـ. یـ. حـ. لەدایكبووی 1999
ش. ع. م. لەدایكبووی 2001
ر. ر. أ. لەدایكبووی 2003
پ. ج. ح. لەدایكبووی 2002
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێ “بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.”



