
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاراسته‌ی حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كردووه.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورداتان لە پرسەنامەکەدا دەلێت: “پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌م، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكى و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى له رووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا”.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “له‌م خه‌م و كۆسته گه‌وره‌يه و له‌م كاته سه‌خته‌دا، هاوخه‌م و هاوسۆزيانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شادبكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت”.
بەیانی ئەمرۆ هەینی 25/8/2023 لەکاتی گەڕانەوەیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی خێزانەکەیان لە پارێزگای دیوانیە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە، کچێک و خوشکێکی وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو دوو کەسە، شۆفێرێکی وەزیری نەوت و پاسەوانێکیشی گیانیان لەدەستداوە و خوشکێکی دیکەشی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.



